بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مودیرانی عامی پێنج کارخانەی چۆنەر ئەوڕۆ لە پارێزگاریی ئازەربایجاندا کۆ بوونەوە و کێشەکانی کارخانەکانیان کە بوەتە هۆی دواخستنی داخوازیی چۆنەرکارەکان، لەگەڵ پارێزگاردا تاوتوێ کرد.
پارێزگاری ئازەربایجان لەو کۆبوونەوەیەدا جەختی کردەسەر ڕادەستکردنی دەستبەجێی داخوازیی چۆنەرکارەکان و بەڵێنی دا کێشەی کارخانەکانیش پێوشوێنگیری بکرێت.
محەمەد مێهدی شەهریاری هەروەها جەختی کردەوە کە جەهادی کشتوکاڵی پارێزگا دەبێت بەوردی چاودێڕی بکات تاکوو لە پارێزگادا لە ناشتنی ڕادەبەدەری چۆنەر ڕێگری بکرێت چوونکە ئاوی زۆری پێویستە کە بە بۆنەی کەم ئاویەوە لە بەرژەوندیی پارێزگادا نییە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment