بوومەلەرزەکەی کرماشان و ئیلام خەساری لێنەکەوتۆتەوە

بەشی ئێران- بەرپرسانی پارێزگاری و بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی لە هەردوو پارێزگای کرماشان و ئیلام ڕایان­گەیاندوووە تا ئێستا هەواڵێکیان سەبارەت بە خەساری بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی پێنەگەشتوووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەحمەد کەرەمی جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگاری ئیلام لە بارەی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ پێنجشەمە 21ی بەفرانبارەوە وتی ئەو بوومەلەرزەیە خساری گیانی و ماڵیی لێنەکەوتۆتەوە.

هاوکات ڕەزا مەحموودیان بەڕێوەبەری سەنتەری بەڕێوەبەرایەتیی قەیران لە کرماشان گوتوویەتی تا ئێستا خەسارێک لەو بارەیەوە ڕانەگەیەندراوە.

شیاوی ئاماژەیە کاتژمێر 10 و 29 خوله‌کی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌/ 21ی به‌فرانبار بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گۆڕی 5.6 به‌ گوێره‌ی پله‌ی ڕیخته‌ر ناوچه‌ی سۆماری کرماشانی هه‌ژاند.

کۆدی هەواڵنێر: 60104

News Code 10366

Your Comment

You are replying to: .
captcha