«حسێن مەستۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هێرشە نوێکانی تورکیا دژ بە پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و چیای گارە و وتی: تورکیا ڕێگای دوژمنایەتی لەگەڵ کوردی گرتۆتە پێش.
ناوبراو درێژەی دا: سیاسەت، پارتی دەسەڵاتداری (داد و گەشە)ی تورکیای کردوتە دوژمنی کوردەکان.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) وەبیری هێنایەوە: هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان هەر بە نیەتی دەست درێژی کردنە و ئەو وڵاتە بەبیانووی شەڕی پەکەکە مافی کوردەکان پێشێل دەکات.
ناوبراو زیادی کرد هەموو ڕەوتە کوردییەکام مافی خۆیان هەیە و پێویستە حکوومەت لە چوارچێوەی چارەسەر کردنی داخوازییەکاندا تەعامول لەگەڵ کورد بکات.
حسێن مەستۆ وتیشی: پرسی کورد ڕێگاچارەی سەربازیی نییە و تورکیا دەبێت ڕێگای گفتوگۆ بگرێتە پێش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment