به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێرت له وه‌ڵامى پرسيارى په‌رله‌مانتاراندا باسى له ڕوانگه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به تايبه‌تى پرسى كورد له عێراق و توركيا و سووريا كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ی كێشه و ململانێ سياسييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ى پرسى خۆپيشاندانه ناوخۆييیه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، گوتى: "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى زاره‌كى و به‌ریه‌ک كه‌وتن له نێوان لايه‌نه‌كان هه‌بوووه و كێشه‌ى نه‌وت سه‌ري هه‌ڵداوه و حكوومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندييه داراييه‌كانى له ده‌ست داوه و هه‌ندێک كێشه‌ى ديكه له ده‌ره‌وه‌ى سنوور و ناو هه‌رێمه‌كه هه‌ن که بوونه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپيشاندانه‌كان له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان".
بێرت سه‌باره‌ت به پرسى ڕيفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيیی كوردستان كه له 25ى سێپتێمبێری ساڵى رابردوو به به‌شداریی زۆرينه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌نجام درا، گوتى: "ئێمه ڕوونمان كرده‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان كه ڕيفراندۆم له به‌رژه‌وه‌ندیى عێراق و شه‌ڕى داعش نه‌بوووه و وتمان ده‌بێت به ڕێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ عێراق. ئه‌وه‌ش واته سياسه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقى يه‌كگرتوووه نه‌ک دابه‌شكارى. ئێمه به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێممان نه‌ده‌زانى كه ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن و ڕاوێژكاريشمان پێشكه‌ش به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرد و ئه‌و خواسته‌ش كه هه‌يه ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگى بێت و له چوار وڵاتى ناوچه‌كه كورد هه‌ن و به‌ريه‌ک كه‌وتن ڕوو ده‌دات و ئه‌و كێشانه به‌رده‌وام ده‌بن تا چاره‌سه‌رى سياسى نه‌دۆزرێته‌وه. پێمان وابوو، ده‌زانين ئه‌و هه‌سته هه‌يه، ئه‌مه په‌يوه‌ندى نييه به ناپاكى و ئه‌گه‌ر هاوڕا نه‌بين واتاى ئه‌وه ناگه‌يێنێت ئێمه ناپاک بووين له‌گه‌ڵيان، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن هه‌بوايه له نێوان عێراق و هه‌رێم ئه‌وا بڕيارى گه‌له‌كانيان ده‌بوو".
ناوبراو له‌باره‌ی خواستی کورده‌کان جه‌ختی کرده‌وه: "ئه‌وكات له‌گه‌ڵ باڵيۆزى خۆمان قسه‌مان كرد و ئێمه له خواستى كورد تێده‌گه‌ين، به‌ڵام ئه‌و خواستانه نايه‌نه دى تا به ڕێككه‌وتن و له چوارچێوه‌ى دانووستان و دامه‌زراوه‌كان نه‌يه‌ته‌دى. ئێمه روون بووين له هه‌ڵوێسته‌كانمان".
ئه‌ليستاير بێرت ئاماژه‌ی به‌وه دا که ڕیفراندۆم فشاره و کورد سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت و ڕوونیشی کرده‌وه: "ڕيفراندۆم، ڕيفراندۆمه. من له‌وێ بووم نه‌مان‌ده‌زانى ڕۆژى دواى ڕيفراندۆم چى ڕوو ده‌دات. هيچ گومانمان نه‌بوو ڕيفراندۆمه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆيى نه‌بووبێت. ڕيفراندۆم له‌سه‌ر كارته‌كانى كورد بوو به‌ڵام ده‌رهاويشته‌كانى جێى گومان نه‌بوون. خودی ڕيفراندۆم فشاره و ئامانجى دياری‌كراوى هه‌يه و ئامانجه‌كانيش هه‌ر فشاره و ئومێده‌وارين چاره‌سه‌رێک به ديالۆگ دروست ببێت و بينيمان دواى ڕيفراندۆم هه‌ستيارى زۆر هه‌يه و ده‌بێت ڕێگه‌یێکی ديكه بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وته‌كانى دواى ڕيفراندۆميش به هاوبه‌شى مامه‌ڵه‌يان پێوه بكرێ. هه‌ميشه پرسى سه‌ربه‌خۆيى و ڕيفراندۆمى كورد له‌ئارادايه، هه‌ميشه سه‌ربه‌خۆيى و ڕيفراندۆم له پلانى كورد بووه".
ئه‌ليستاير بێرت وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌ڵامى پرسيارى په‌رله‌مانتاراندا ئه‌وه‌شى گوت: "به‌ريتانيا به‌رده‌وام هه‌وڵى ده‌دا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان بكات و پێشمان وابوو ڕيفراندۆم دوا ده‌خرێت به‌ڵام ئه‌وه ڕووی نه‌دا. هه‌ندێک هۆكارى ڕاسته‌قينه هه‌ن كه هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا نيگه‌رانه و ڕيفراندۆم ده‌رهاويشته‌ى ئه‌و پابه‌ند نه‌بوونه‌ى به‌غدايه و داواشمان لێ نه‌كراوه ڕۆڵى سه‌ره‌كى بگێڕێن له ميانگيرى و سه‌ردانى عێراقيش ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بزانين له نێوانياندا چۆن هاوكار بين".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مه پرسێكه که ده‌بێت له نێوان عێراقييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و كێشه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆجێيى و نه‌وت و سنوور و داهات هه‌يه و نابێت وڵاتى ده‌ره‌كى كاريگه‌رى دروست بكات و گونجاويش نييه بۆ به‌ريتانيا ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ كێشه‌يێكى وا و ئێمه به ڕوونی له‌گه‌ڵ وڵاتانى ديكه گفتوگۆمان كردوووه و دواى ڕيفراندۆميش داوامان كردوووه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه درێژخايه‌نه‌كان بدۆزرێته‌وه".
ئه‌و وه‌زيره‌ى به‌ريتانيا له‌باره‌ى پشت كردن له كورد كه هاوپه‌يمانیی به‌ريتانيا بوووه و له وتارێكدا له ڕۆژنامه‌ى گارديیه‌ن باس كراوه، زیادی کرد: "من ئاگادار نيم له‌وه‌ى پشتمان كردبێته كورد و ناپاكيمان كردبێت".
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له هه‌رێم دوور نه‌که‌وتوونه‌ته‌وه، ڕاشی‌گه‌یاند: "ده‌زانين جياوازى هه‌يه له‌سه‌ر داهاتووى خۆيان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌ريتانياش ناتوانێت ده‌ستێوه‌ردان بكات و ده‌بێت چاره‌سه‌رى سياسى بدۆزرێته‌وه و نابێت زه‌مينه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى گرووپێک وه‌ک داعش بڕه‌خسێت و داوا ده‌كه‌ين له لايه‌نه‌كان هيچ كرده‌يێكى سه‌ربازى ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه سه‌قامگيرى ناوچه‌كه له بار به‌رێت و ئێمه ده‌زانين چى ده‌گوزه‌رێت و ده‌زانين حه‌شدى شه‌عبى له‌لايه‌ن لايه‌نێكى ده‌ره‌كييه‌وه ئاراسته ده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ين عێراق خۆى بڕيار بدات نه‌ک له ده‌ره‌وه هان بدرێت و پرسى سه‌ربه‌خۆییی كورد و يه‌كگرتوويیى عێراق ده‌بێت به وتووێژ و دانووستان چاره‌سه‌ر بكرێت".
بێرت له‌باره‌ى گۆڕينى ناوى كوردستان له لاپه‌ڕه‌ى كونسووڵخانه‌ى به‌ريتانيا له هه‌ولێر گوتى: "كونسووڵخانه‌ى ئێمه به‌رده‌وامه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم و داواى لێبوردن ده‌كه‌ين ئه‌گه‌ر گۆڕينى ناوه‌كه تێگه‌يشتنى واى لێكه‌وتبێته‌وه و په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نه‌گۆڕاوه و ته‌نيا ناوه‌كه له فه‌يسبووک درێژ بوووه كورت كراوه‌ته‌وه و له‌لايه‌ن هه‌رێميشه‌وه هيچ كاردانه‌وه‌يێكى ئه‌وتۆ پيشان نه‌دراوه له‌باره‌ى گۆڕينى ناوه‌كه‌وه. ئێمه به‌رده‌وامين له په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و دڵنياشتان ده‌كه‌مه‌وه كه به هيچ شێوه‌یێک پێچه‌وانه‌ى پيشه‌یی بوونى خۆمان مامه‌ڵه‌مان نه‌كردوووه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رايه‌تیی هه‌موووان و دامه‌زراوه حكوومى و ناحكوومييه‌كان په‌يوه‌نديمان هه‌بێت".
ئه‌و وه‌زيره‌ى به‌ريتانيا سه‌باره‌ت به سياسه‌تى به‌غدا هه‌مبه‌ر هه‌رێمى كوردستان گوتى: "پێويسته به‌غدا كێشه‌ى زياتر دروست نه‌كات و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكات نه‌ک هه‌وڵى دروست كردنى هه‌ستى دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر به كوردستان بدات. پێويسته هه‌ردوولا هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بده‌ن و ئێمه نيگه‌رانين له وه‌ها حاڵه‌تێک و نابێت ئه‌مه وه‌ک چه‌ک له هه‌ڵبژاردنه‌كان له دژى كورد به كار بهێنرێت و ئێمه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانمان بينى و ده‌كرێت خراپتر ڕوو بدات بۆيه ده‌بێت ئه‌وانه به‌لاوه بنرێن".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ڵوێستى زۆر توند دژى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا هه‌يه. به‌داخه‌وه! هه‌ندێک لايه‌ن زۆر دژى هه‌رێمن و ده‌يانه‌وێت يارى بكه‌ن. ئه‌مه پڕۆسه‌يه و ده‌بێت دڵنيا بين له‌وه‌ى به‌ريه‌ک كه‌وتن ڕوو نه‌دات و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ين لايه‌نه‌كان به‌ره‌و يه‌كێتييێكى گشتى هان بده‌ين و ئێمه چاودێرى ده‌كه‌ين و ده‌زانين به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌وه فشارى زۆر هه‌ن و پێشبينى ناكه‌م كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يێكدا چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌بێت بير بكه‌ينه‌وه چۆن ده‌توانين پشت ببه‌ستين به پلانێک كه ئه‌و دوو لايه‌نه دانووستان بكه‌ن".
بێرت سه‌باره‌ت به به‌ريه‌ک كه‌وتنه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و سوپا و حه‌شد گوتى: "ئه‌مه پرسێكه په‌يوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتى عێراقه‌وه و ده‌بێت به‌ريتانيا هانيان بدات و نابێت به‌غدا به ناوه‌نگيرانه مامه‌ڵه بكات چوونكه دژى ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كوردستانه و ئه‌مه پرسێكه په‌يوه‌سته به خۆيان و ده‌كرێت بوترێت ئه‌و كێشانه به‌ريه‌ک كه‌وتنيان لێده‌كه‌وێته‌وه و بۆيه پێويسته ڕێگه‌چاره بدۆزرێته‌وه و نامانه‌وێت جياكارى ئايینى باڵ به سه‌ر عێراقدا بكێشێت و ته‌نانه‌ت سوننه‌كانيش ترسيان له‌وه‌يه په‌راوێز بخرێن و ڕۆڵى هاوڕێی ده‌ره‌كييه‌كان ئه‌وه‌يه كه له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو لايه‌ن كار بكه‌ن بۆ دوور خستنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان."
ئه‌ليستاير بێرت سه‌باره‌ت به پرسی په‌که‌که له تورکیا جه‌ختیشی کرده‌وه: حكوومه‌تى به‌ريتانيا به "گرنگ"ى ده‌زانێت له‌پێناو سه‌قامگيرىی ئاسايشى توركيا و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى دانووستانى ئاشتى له نێوان توركيا و په‌كه‌كه ده‌ست پێبكات.
وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌رله‌مانتاراندا سه‌باره‌ت به توركيا و په‌كه‌كه گوتى: "توركيا زۆر په‌رێشانه و ڕه‌وشێكى ئه‌منیی خراپى هه‌يه به‌هۆى په‌كه‌كه و ده‌بێت ئێمه هه‌وڵ بده‌ين به دانووستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
هه‌روه‌ها زیادی کرده‌وه: "چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا هاوكارێكى باش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نێوان په‌كه‌كه و توركيا".
ناوبراو گوتيشى: "بڕيارى تاكلايه‌نه سه‌ركه‌وتن نييه بۆ هيچ لايێكيان و پێمان وايه پشتيوانیی توركيا و په‌كه‌كه و هه‌سه‌ده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه بڕوايێک كه به دانووستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌رفه‌تيش بۆ توركيا بڕه‌خسێت كه ئاوڕ له ڕابردووی بداته‌وه".
بێرت ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد: "له ڕابردوودا ئه‌و كاته‌ى توركيا دانووستانى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌بوو، ڕه‌وشێكى باشترى هه‌بوو. بۆ نابا ئه‌وه بكرێت و پێم وايه ده‌رفه‌تێكى باش ده‌هێنێته پێشه‌وه".
ناوبراو ڕه‌تيشی كرده‌وه ئاگادارى ئه‌وه بن كه له نێوان په‌كه‌كه و يه‌په‌گه‌دا په‌يوه‌ندى هه‌بێت و گوتى: "ئێمه به هيچ شێوه‌يێک نه‌مانزانيوه و نيگه‌ران بووين ئه‌گه‌ر ڕاست بێت په‌يوه‌ندييێک له نێوان يه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌دا هه‌بێت نيگه‌رانين".
ئه‌ليستاير بێرت ڕوونیشی كرده‌وه: "به‌ريتانيا هيچ به‌ڵگه‌يێکى له‌به‌ر ده‌ستدا نييه بيسه‌لمێنێت په‌كه‌كه و په‌يه‌ده و يه‌په‌گه په‌يوه‌ندييان به‌يه‌كه‌وه هه‌بێت و به‌ريتانيا ڕاوێژى داوه‌ته يه‌په‌گه له‌باره‌ى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و ئه‌و چه‌كانه‌شى دراونه‌ته يه‌په‌گه نه‌گه‌يشتوونه‌ته ده‌ست په‌كه‌كه و له‌وباره‌يه‌وه هيچ زانيارييێكم نييه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه له نيگه‌رانییه‌کانی توركيا تێده‌گه‌ين و هيچ چه‌كێكى به‌ريتانى نه‌گه‌يشتووه‌ته ده‌ست په‌كه‌كه."
ئه‌وه له كاتێكدايه ئه‌و وه‌زيره‌ى به‌ريتانيا ڕه‌تی نه‌كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ک "تيرۆريست" په‌كه‌كه وه‌سف ده‌كات و گوتى: "ئه‌و پارته كرده‌وه‌ى تيرۆريستانه‌ى ئه‌نجام داوه".
به‌ريتانيا پشتيوانیى خۆى بۆ چاره‌سه‌رى سياسیی قه‌يرانى سووريا به به‌شداریی پارتى يه‌كێتى ديموكرات (په‌يه‌ده) ده‌ربڕى و هاوكات له‌باره‌ى كانتۆنه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستانيشه‌وه ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وان "بڕيارى تاكلايه‌نه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌ليستاير بێرت وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌رله‌مانتاراندا سه‌باره‌ت به پرسى كورد و يه‌په‌گه و په‌يه‌ده له سووريا گوتى: "ئێمه به گشتيى بڕيارى تاكلايه‌نه ڕه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه و پێمان وايه چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا له چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆسه سياسييه‌دا ده‌بێت كه ديمستۆرا به نوێنه‌رايه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات".
هه‌روه‌ها گوتى: "له رێگه‌ى هاوپه‌يمانێتیی نێوده‌وڵه‌تييه‌وه په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵيان هه‌يه".
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه: "به‌ريتانيا ده‌يه‌وێت پرۆسه‌يێكى سياسى گشتيى هه‌بێت و په‌يه‌ده‌ش تێيدا به‌شدار بێت. په‌يه‌ده و يه‌په‌گه ئه‌كته‌رى زۆر گرنگى هێزه كوردييه‌كانن له سووريا و ئه‌نجومه‌نى نيشتيمانیی كورديش هه‌ن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment