بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد سادقی بە هەوڵنێرانی ڕاگەیاند: بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ئامانج و سیاسەتەکانی کومپانیای نەوتی ئێران لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 52 ملیۆن لیتر گاز و نەوتگاز لە قەبارەی پڕۆژەی فرۆشتنی نەوت بە سنوورنشینانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی عێراق هەناردە کراوە.
ناوبراو زیادی کرد: پاش کردنەوەی دووبارەی سنووری تەمەرچین لە 12ی بەفرانباری 96دا هەناردە کردنی دووبارەی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment