بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئادریان ڕنکین گالووی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەرتەشی وڵاتەکەی نیگەرانیی خۆی هەمبەر پڕچەک بوونی داعش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە دەرێڕیوە.
ناوبراو دەڵێت: هۆی نیگەرانییەکە ئەوەیە کە ئەو جۆرە چەکانە لە بازاری ئازاددا بوونیان هەیە.
گالووی وتیشی: دیومە کە داعش لە هێرشەکانیدا لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کەڵک وەردەگرێت، ئەو تەکنولۆژییە لە بازاری ئازاددا بە ئاسانی فەراهەم دەکرێت کە زۆر مەترسی دارە.
شایانی باسە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو گرووپە تیرۆریستییەکان بە 13 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر دوو بنکەی سەرابازیی حمیمیم و تەرتووس لە سووریا.
ئەوە بۆ یەکەم جارە داعش لە تەکنۆلۆژی GPS بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەو فڕۆکانە کەڵک وەردەگرێت، ئەوەش پیشان دەدات کە تیرۆریستەکان دەتوانن بۆ هەر وڵاتێک لە هەر شوێنێکی دونیادا هێرش بەرن.
سەرچاوە: سپۆتنیک
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment