به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاندێكی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی كۆنسووڵخانه‌ی گشتیی توركیایان كرد و له لایه‌ن هاكان كاراچای، كۆنسووڵی گشتییه‌وه پێشوازی كران.
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانی كۆنسووڵخانه‌ی گشتیی كۆماری توركیایان كرد و له لایه‌ن كۆنسووڵی گشتیی ئه‌و وڵاته هاكان كاراچای پێشوازی كران. سیوه‌یلی پیرۆزبایی له كۆنسووڵی گشتیی نوێ كاراچای كرد و هیوای سه‌ركه‌وتی له‌م ئه‌ركه نویێه‌ی بۆ به‌ڕێزی و ستافی نوێی كۆنسووڵخانه خواست.
له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لا كرا پێش ریفراندۆم و پاش ریفراندۆم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان دوو پاتی كرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێت كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به گفتوگۆ و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره بكرێن و وتی: به داخه‌وه ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا ئاماده نین ده‌ستوور كه وه‌ک پاكێجێک و رێككه‌وتنێكی گشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له سه‌ری هه‌موو یاسا و ڕێساكانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه، جێبه‌جێ بكات، هۆكاری ئه‌و ناكۆكیانه‌یش هه‌ر ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته بوو كه بارودۆخه‌كه‌ی گه‌یانده ئه‌م قوناغه‌ی كه تێیداین.
وه‌ک سیوه‌یلی ئاماژه‌ی دا، "گرینگه رێز له ماف و داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردستان بگیرێت و بۆ ده‌ربازبوون و به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی و ئارامییش، پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق جێبه‌جێ بكات و مافی هه‌موو گه‌لانی عێراق به بێ جیاوازی بدات و رێز له داخوازییه‌كانیان بگرێت. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به گشتی و وڵاتانی دراوسێی وه‌كوو توركیا ده‌توانن ڕۆڵێكی باشتر ببینن له چاره‌كردنی كێشه‌كان".
كۆنسووڵی گشتیی توركیا هاكان كاراچای، سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد و هیوای خواست كه هه‌ر دوو لا هه‌ماهه‌نگیی باشتر بكه‌ن به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یێک بۆ چاره‌كردنی گرفت و لێک‌نزیک‌كردنه‌وه‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كان.
كاراچای هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تی توركیا ئاماده‌یه هاوكار بێت بۆ نزیک‌كردنه‌وه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر و دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ چاره‌كردنی گرفته‌كانی نێوانیان.
ناوبراو وتیشی: حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌ر وه‌ک له ڕابردوودا رای‌گه‌یاندوووه: پێویسته ڕێز له ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق بگیردرێت و به پێی ئه‌و ده‌ستووره‌یش رێز له ماف و داخوازییه‌كانی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگیردرێت.
له كۆتاییی ئه‌و دیداره‌دا، هه‌ر دوو لا به پێویستیان زانی هه‌وڵی به‌رده‌وام و بێ‌وچان بدرێت بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌ت و گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان به ئامانجی دابین كردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتییان بۆ ئه مه‌به‌سته‌یش پێویسته هه‌مووان هاوكار بن و ته‌ركیز له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان بكه‌ن و جیاوازییه‌كانیش به گفتوگۆ چاره بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment