‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان، ئاگری جه‌هه‌نده‌م له‌ ڕووی عێراق ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی په‌رله‌مانی باڵای ئیسلامیی عێراق ده‌ڵێت: دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌ عێراق، ئاگری جه‌هه‌نده‌م له‌ ڕووی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌مام حه‌موودی پاش دیدار له‌گه‌ڵ لیژنه‌یێک له‌ پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ به‌غدا، له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و باشتربوون ده‌ڕوات.

ناوبراو زیادی کرد: دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌ عێراق، ئاگری جه‌هه‌نده‌م له‌ ڕووی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کاته‌وه‌.

حه‌موودی له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پابه‌ندبوون به‌ به‌ڕێوه‌چووی هه‌ڵبژاردنێکی بێ خه‌وش و شه‌فاف له‌ ماوه‌ی دیاریکراودا و زیادی کرد: "ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی په‌رله‌مانی بۆ پێوشوێنگریی کێشه‌ و گرفته‌کانی نێوان هه‌ولێر-به‌‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌وکێشانه‌ به‌پێی ده‌ستووری عێراق."

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ لیژنه‌ی کوردیش له‌و دیداره‌دا له‌ هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆکی سێ ده‌سه‌ڵاتی باڵا که‌ بۆته‌ هۆی‌ ڕێککه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ دابین کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستخۆشی ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10291

Your Comment

You are replying to: .
captcha