به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگره‌یێکی رۆژنامەوانیدا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌که‌ی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له‌مه‌ڕ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا، سعوودییه و به‌ریتانیا له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا گوتی: بێگومان ئه‌و لێدوانه بنه‌مایێکی هه‌یه و پرسه‌که سیاسییه هه‌ر بۆیه‌ش پێوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نییه و به‌رپرسانی ئه‌منیی وڵات له‌وباره‌یه‌وه ڕوون‌کردنه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: من پێم وایه لێدوانه‌که له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی پێویست و هه‌ر ئه‌و وته‌یه‌ش به قه‌دری پێویست وه‌ڵامده‌ر ده‌بێت.
قاسمی وتیشی: "بەپێی ئەو پەیوەندییە قووڵەی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان و ئەو ناسینەی کە ئەوان لە ئێمەیان ھەیە، زۆر بە دووری دەزانم کە ئەوان ھەوڵێک لە دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەنجام بدەن".
ناوبراو لەبارەی پەیوەندیی دوو لایەنەی ئێمە و ھەرێمی کوردستان وتیشی: لەبەر ئەوەی بەشی زۆری ئەم پەیوەندییانە ئەمنین دەبێ دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەمبارەوە ڕای خۆیان دەرببڕن.
شایانی باسه؛ خۆپیشاندانەکانی ئێران کە لە چەند ناوچەیێک بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو، چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆتایی هات.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment