یەكێتیی ئەورووپا داوای بەپەلەی دەست پێكردنی دانووستاندن لە نێوان هەولێر و بەغدا دەكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یەكێتیی ئەورووپا ستراتیژی نوێی خۆی لەبارەی عێراقەوە بۆ وڵاتانی ئەندام خستە ڕوو و تیایدا دووپات لەسەر بەپەلە دەست پێكردنی دانووستاندن لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوەتەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لە پۆستێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فه‌یسبووک بڵاوی کردۆته‌وه‌ ئاماژەی داوە: "ئەمڕۆ لەلایەن مۆگێرینی رێکخەری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپاوە، ستراتیجی نوێی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە عێراق بۆ وڵاتانی ئەندام پێشنیار کرا".

هەروەها نووسیویەتی كە لە ستراتیژە نوێیەكەدا، داوای دەست پێکردنی بە پەلەی دانووستاندن لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق كراوە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و جێبەجێ کردنی دەستوور لەپێناو دابین کردنی سەقامگیریی درێژخایەن لە ناوچەکە.

سه‌رچاوه‌: باس نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10278

Your Comment

You are replying to: .
captcha