بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لە پۆستێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فهیسبووک بڵاوی کردۆتهوه ئاماژەی داوە: "ئەمڕۆ لەلایەن مۆگێرینی رێکخەری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپاوە، ستراتیجی نوێی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە عێراق بۆ وڵاتانی ئەندام پێشنیار کرا".
هەروەها نووسیویەتی كە لە ستراتیژە نوێیەكەدا، داوای دەست پێکردنی بە پەلەی دانووستاندن لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق كراوە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و جێبەجێ کردنی دەستوور لەپێناو دابین کردنی سەقامگیریی درێژخایەن لە ناوچەکە.
سهرچاوه: باس نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60103
Your Comment