به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خاتوو ماریا دۆبۆڤیکۆوا که شرۆڤه‌کارێکی پرسی خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته یادداشتێکی له‌سه‌ر دانیشتنه‌که‌ی سۆچی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری قه‌یرانی سووریا نووسیوه و گوتوویه‌تی: کورده‌کانی سووریا له‌پێناو به‌هێزکردنی پێکهاته‌ی سه‌ربازیی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
ئه‌و شرۆڤه‌کاره هه‌روه‌هاش گوتوویه‌تی: ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ هێزی سووریای دیموکراتیک که پێکهاتوووه له کورد و عه‌ره‌بی سووریا.
ئه‌و خاوه‌ن بیره ده‌شڵێت: سه‌رکرده‌یێکی کوردی سووریا که له‌م دواییه‌دا سه‌ردانی ڕووسیای کردوووه به میدیا ڕووسییه‌کانی وتوووه هه‌وڵ ده‌ده‌ین 25 هه‌زار هێزی ئێستاکه‌ی پێکهاتوو له یه‌په‌گه و هێزی سووریای دیموکراتی بۆ 30 هه‌زار که‌س زیاد بکه‌ین. ئێمه به‌نیازین پلانێکی گشتگیر بۆ به‌هێزکردنی پێکهاته‌ی سه‌ربازیی خۆمان جێبه‌جێ بکه‌ین.
به گوێره‌ی نووسراوه‌که‌ی ماریا دۆبۆڤیکۆوا ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی کوردی سووریا و له‌م ڕۆژانه‌ی دواییشدا دوو وه‌جبه‌ی چه‌ک و یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ ناردوون.
به وته‌ی ئه‌و خاوه‌ن بیره، کورده‌کان بۆ گۆڕینی هێزی سووریای دیموکرات به‌ره‌و سوپایێکی ڕاسته‌قینه و به‌هێز به‌نیازن داوا له ئه‌مریکا بکه‌ن ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا به فه‌رمی بناسێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment