سوپای دیموکراتیک سێ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی داعش تێک ده‌شکێنێت

به‌شی سووریا- له‌ پێکدادانه‌که‌ی شه‌وی ڕابردوودا سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ قه‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌دا سێ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی داعشی خسته‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ڕڤانانی کورد- عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیی سووریا سێ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی داعشیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌دا خسته‌ خواره‌وه‌.

ڕۆژی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر باره‌گاکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ گوندی به‌حره‌ هه‌ڵکه‌وتوو له‌ 44 کیلۆمه‌تریی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌یادین و سێ کیلۆمه‌تریی باکووری حاجین.

ئه‌و هێرشه‌ی داعش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کورده‌کانی لێکه‌وته‌وه‌ و شه‌ڕی قورس له‌ نێوان دوو لایه‌ندا ڕووی دا.

سوپای دیموکراتی له‌و پێکدادانه‌دا سێ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی داعشی خسته‌ خواره‌وه.

له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌که‌شدا 27 تیرۆریستی داعش کوژران و ڕێژه‌یێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی که‌وته‌ ده‌ست سوپای دیموکراتیی سووریا.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ سوپای دیموکراتیی سووریا به‌ پاڵپشتیی هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش به‌ مه‌به‌ستی پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له‌ پارێزگای ده‌یره‌زوور ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ی ده‌باته‌ پێشێ.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10254

Your Comment

You are replying to: .
captcha