به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی به‌فرانبار له ڕێپێوانێکی به‌شکۆدا به‌شدارییان کرد و ڕقی خۆیان له بشێوهکهی ئه‌م دواییه ده‌ربڕی.
له‌و ڕێپێوانه‌دا که ژماره‌یێکی به‌رفراوانی خه‌ڵکی مه‌ریوان و به‌رپرسانی ئه‌و شاره تێیدا به‌شدار بووون هاووڵاتییان دروشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌مریکا و ئالی سعوودی‌یان هه‌ڵ دا و ڕقی خۆیان له ته‌داخولی ئه‌و وڵاتانه بۆ کاروباری ناوخۆی ئێران راگه‌یاند.
مامۆستا فایه‌ق ڕۆسته‌می له‌و ڕێپێوانه‌دا ڕایگه‌یاند: دیکتاتۆرییه‌تی جیهان به‌رده‌وام بوووه له هه‌وڵ دان بۆ زه‌برگه‌یاندن به کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و هه‌وڵه‌ش به‌رده‌وام به بۆنه‌ی به‌سیره‌ت و به‌ئاگابوونی هاووڵاتییانه‌وه فه‌شه‌لی هێناوه.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی خوبره‌کان زیادی کرد: پیلانگێڕان هه‌رگیز دژ به ئێران درێخی‌یان له هیچ که‌ره‌سته‌یێک نه‌کردوووه و پیلانی شه‌رمه‌زاری زۆریان گێڕاوه به‌ڵام به‌خته‌وه‌رانه هه‌موویان شکستیان هێناوه.
مامۆستا ڕۆسته‌می ئه‌وه‌شی باس کرد هه‌موو گه‌لی ئێران یه‌ک ڕه‌نگ و یه‌کده‌ستن و دووبه‌ره‌کی له نێوانیاندا نییه به‌ڵام دوژمنانی گه‌ل به دا‌و و فریوی خۆیان ده‌یانه‌وێت دووبه‌ره‌کی بخه‌نه نێو گه‌لی ئیسلامیی ئێران.
ناوبراو تیشکی خسته سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه و زیادی کرد: هاووڵاتییان مافی خۆیانه داوای مافه ڕه‌واکانیان بکه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک جار هه‌ندێک که‌س فریوی داوی نه‌یاران ده‌خۆن.
مامۆستا ڕۆسته‌می درێژه‌ی پێدا؛ گه‌لی بوێری ئێران به هه‌موو توانای خۆیانه‌وه یه‌کڕیزییان ده‌پارێزن و دوژمنانی گه‌ل چاک بزانن هه‌رگیز ناتوانن ئه‌م ئاسایش و هێمنایه‌تییه‌ی گه‌ل تێک بده‌ن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو گه‌لی ئێران و به‌تایبه‌ت پارێزگای کوردستان به‌رده‌وام پاڵپشتی حکوومه‌ت بوون و هه‌زاران که‌س له‌و خه‌ڵکه گیانی خۆیان به‌خت کردوووه بۆ پاراستنی وڵات. به‌رپرسانیش بۆ پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتییان گه‌شتوونه‌ته ئه‌م پۆستانه‌ی ئێستایان هه‌ر بۆیه‌ش ئاگادار بن نابێت له‌و باره‌یه‌وه قسوور بکه‌ن و له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی بێ‌کاری هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment