به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌وه یه‌که‌م کتێبی کوردی بوووه که له کۆماری تورکیا به ناوی "شۆڕشی بێده‌نگ؛ گۆڕانی دیموکراتیی تورکیا" ساڵی 2013 کاتی یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی پرسی کورده‌کانی تورکیا و ده‌ستپێکی پڕۆسه‌ی دانووستان به زمانی کوردیی کرمانجی له چاپ درابوو و ئێستا له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا کتێبه‌که هه‌ڵگیرا.
له‌و کتێبه‌دا وانه‌کانی مه‌کته‌بی ئه‌ردۆغان له نێوان 2002 بۆ 2012 ده‌ستی پێده‌کرد و باسی هه‌وڵی دیموکراتیزه کردنی تورکیا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پارتی داد و گه‌شه‌دا ئاماژه‌ی پێکرابوو و به زمانی تورکی، کوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له چاپ درابوو. کتێبه‌که یه‌که‌م کتێب بوو که ده‌وڵه‌تی تورکیا به زمانی کوردی چاپی کردبوو.
هه‌روه‌هاش ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی به ناوی کتێبه‌که‌وه ساڵی 2013 له تورکیا دامه‌زرابوو به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا داخرا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌تکین
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment