پارێزگاری که‌رکووک: ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ جێناکۆکییه‌کان، ئاسایشی عێراق تێک ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری که‌رکووک ده‌ڵێت: به‌شداریی پێشمه‌رگه‌ و هه‌ر هێزێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ ڕه‌وتی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان، برووسکه‌یێک بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق دێته‌ ئه‌ژمار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاکان سه‌عید جبووری، پارێزگاری که‌رکووک له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ که‌رکووک یه‌کێک له‌ گرینگترینی ئه‌و پارێزگایانه‌یه‌ که‌ ئیتنیکی جۆراوجۆری تێدایە و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ئێستا شاهیدی سه‌قامگیری و ئاسایشی بێ وێنه‌ن.

ناوبراو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دژایه‌تیی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان به‌ به‌شداریی پێشمه‌رگه‌ و هه‌ر هێزێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ سه‌ر ڕه‌وتی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان جه‌ختی کرده‌وه‌ و وتی: ئه‌و هه‌وڵه‌ وه‌کوو برووسکه‌یێک بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق ده‌بێت.

جبووری وتیشی: پێکهێنانی هێزێک له‌ هه‌موو ئیتنیکه‌ عێراقییه‌کان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی پارێزگای که‌رکووک له‌ لایه‌ن هه‌موو ئیتنیکه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌وه‌ پێشوازی لێی ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌ پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10173

Your Comment

You are replying to: .
captcha