پڕۆتینێكی نوێ بۆ ڕێگری كردن له‌ گه‌شه‌ی ڤایرۆسه‌كان ده‌دۆزرێته‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- توێژه‌ران جۆرێكی نوێی پڕۆتین ده‌دۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌ توانایدایه‌ گه‌شه‌ی ڤایرۆسه‌كان بوه‌ستێنێت و هه‌مان پڕۆتینیشه‌ كه‌ ڕێگری له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و پڕۆتینه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند توێژه‌رێكی زانكۆی باكووری سكۆتله‌نداوه‌ دۆزرواته‌وه‌ و له‌ ئێستادا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بگه‌ن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ چۆن بتوانن به‌ شێوه‌یێكی ته‌واوه‌تی ئه‌م پڕۆتینه‌ دروست بكه‌ن به‌ هیوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕێیه‌وه‌ بتوانن بگه‌ن به‌ چاره‌سه‌ر.

پڕۆتینه‌كه‌ ناوی (هیرا)ی لێ نراوه ‌و له‌ پڕۆتینی هیستون پێک هاتوووه‌ به‌ڵام تێگه‌شتن له‌ چالاكی و فرمانی ئه‌م پڕۆتینه‌ ئاسانه.

پێشتریش دكتۆر تارانجیت سینگ رای و هاوكاره‌كانی له‌ په‌یمانگای بیستون بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ و زانكۆی گلاسكۆ ڕایان‌گه‌یاندبوو: پڕۆتینی هیرا له‌ توانیدایه‌ ڕێگری له‌ دوو به‌ش بوونی ئه‌و خانانه‌ بگرێ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دروست بوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10162

Your Comment

You are replying to: .
captcha