دانیشتنه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جارێکی‌تر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تره‌مپی شه‌رمه‌زار کرد

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌نووسێت: زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی یه‌کجاریی ده‌قی به‌رجام و ته‌داخول نه‌کردنی وڵاتان له‌ کاروباری نێوخۆی دیکه‌ی وڵاتاندا جه‌ختیان کردۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش شه‌رمه‌زارییێکی دیکه‌ بوو بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تره‌مپ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ توویتێکدا ئاماژه‌ی به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ ئێران کرد و نووسیی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان هه‌وڵی ئاشکرای ئه‌مریکا بۆ به‌لاڕێدا بردنی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دانیان به‌ جێبه‌جێ کردنی به‌رجام و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ کاروباری نێوخۆی دیکه‌ی وڵاتاندا ناوه‌ و ئه‌وه‌ش شه‌رمه‌زاری بوو بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌مه‌وبه‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ پشێوه‌کانی ئه‌م دواییه‌یان به‌ پرسێکی نێوخۆی ئێران زانی و ڕایان‌گه‌یاند: ئه‌و ڕووداوانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و ئاشته‌واییی نێوده‌وڵه‌تی ناکات و ئه‌رکی ئه‌نجومه‌نیش نییه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ تاوتوێ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10155

Your Comment

You are replying to: .
captcha