ئه‌حمه‌د خاته‌مى: نه‌مانهێشت ئیسرائیلی دووهه‌م دروست بێت

به‌شی ئێران/ کوردی- ئه‌حمه‌د خاته‌مى وتاربێژى ئه‌مڕۆى نوێژى هه‌ينیی تاران ڕای‌گه‌یاند: كۆمارى ئيسلامى ئێران بوو نه‌يهێشت "ئيسرائيلى دووه‌م" درووست بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خاته‌مى وتارى ئەم حەفتەیەی نوێژى هه‌ينىی تارانى ته‌رخان كرد بۆ باس كردن له‌ ڕووداوه‌کانی ئێران و گوتى: "ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت، هه‌ندێک له‌ كينه‌كانى ئه‌مريكايه‌. له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيدا ئيستكبار به‌رده‌وام شكستى خواردوووه"‌.

ناوبراو گوتيشى: "داعش كه‌ خۆيان دروستيان كردبوو، وتبوويان، ڕزگار كردنى مووسڵ 10 بۆ 30 ساڵى پێويسته‌، به‌ڵام ئێران به‌ 8 مانگ له‌ مووسڵ له‌ ناوى برد".

ناوبراو له‌ باره‌ى عێراق و سوورياشه‌وه‌ گوتى: "پاره‌ى زۆريان خه‌رج كرد بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌ ده‌ستى ئه‌وان بێت، به‌ڵام ئێستا وا نييه‌، له‌ سوورياش نه‌يانتوانى".

ئه‌حمه‌د خاته‌مى له‌ به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا تۆمه‌تى ئاراسته‌ى هه‌ولێر كرد و زیادی کرد: "ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌يانه‌وێت بيكه‌ن، به‌شێكه‌ له‌ كينه‌كانيان. چيرۆكه‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ سعووديه‌ پاره‌كه‌ى ده‌دا و له‌ ئه‌مريكا پيلانه‌كه‌ داڕێژرا و بڕيار بوو ئه‌مريكا له‌ هيرات و هه‌ولێره‌وه‌ چه‌ک ڕه‌وانه‌ی ئێران بكات و له‌ مانگى ڕێبه‌نداندا كێشه‌كه‌ كۆتايى پێ بهێنن".

ئه‌حمه‌د خاته‌می جه‌ختیشی کرده‌وه‌: "یه‌کێک له‌ به‌جێماوه‌كانى ڕژێمى سه‌ڵته‌نه‌تى وتبووى ئێمه‌ له‌ 22ى ڕێبه‌ندان لێره‌ين و منيش پێيان ده‌ڵێم، ئێوه‌ تا كۆتايى لێره‌ نابن و ئه‌گه‌ر بێن له‌ يه‌كه‌م هه‌نگاودا پێتان ده‌شكێنين و دواى ئه‌وه‌ش له‌ سێداره‌تان ده‌ده‌ين".

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10136

Your Comment

You are replying to: .
captcha