بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سادق موحەنا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە وێڕای ئاماژە بەوەی دیدارەکەی ئەم دواییەی شاندە کوردەکە لە بەغدا حکوومەتی هەرێمی کوردستانی خستۆتە دۆخێکی قەیراناوییەوە دەشڵێت: سەردانی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی کورد بۆ بەغدا بێئاکام و بێهوودە بووە.
زیاتر باس لەوەش دەکات: شاندە کوردەکە هەوڵی دا گوشار بخاتە سەر بەغدا بۆ ئەوەی سەبارەت بە بابەتی ڕێفراندۆمەکەی هەرێم واز بهێنێت.
موحەنا لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا دەنووسێت: سەرەڕای دەرچوونی حوکمی دەست لەکارکێشان بۆ پارێزگاری کەرکووک، ناوبراو هێشتاش لە پۆستەکەیدا بەردەوامە و ئەمەش تەنگژەیێکی گەورەی بۆ پارلەمان و دەزگای دادی ئەم وڵاتە درووست کردووە و بۆتە هۆکاری گەشە سەندنی قەیران لە هەرێمی کوردستاندا.
سەرچاوە: ئەلغەدپرێس
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment