بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەقی کەهووریان لە کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی پڕۆسەی جێبەجێکاریی پەسەند کراوەکانی دەزگا جێبەجێ کارییەکان کە بە ئامادە بوونی بەڕێوەبەری تەلفیق و بەرنامەڕێژی سیتادی نەتەوەیی بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ بەڕێوەچوو وتی: لە دواهەمین چاودێرییەکاندا دۆخی پڕۆژەکە و هۆکارە کاریگەرەکانی تاوتوێ کراوە و سێ هۆکاری سەرەکی دیاری کراوە کە بریتین لە گۆڕانی کەشوهەوا، ڕێگاچارەی بەڕێوەبەرایەتی و کێشە ئابوورییەکان، کە دەبێت ئەو سێ هۆکارە بە باشترین بەڕێوەبەرایەتی و دوورگیری لە ئیسراف و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاوی پارێزگا، چاەسەر بکرێن.
ناوبراوئاماژەی دا بە یەک لەو هۆکارانە کە کاریگەرییێکی زۆری هەیە و ئەوەش دابەزینی مامناوەندی بارینە کە لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا لە چاو ساڵی ئاویی 95-96 دابەزیوە و پلەی گەرمی هەوایش زیادی کردووە و وتی: لە 27 ڕێگاچارەی پەسەند کراوی سیتادی نەتەوەیی بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ 12 ڕێگاچارە لە زیادی بوونی ئاوی دەریاچەی ورمێ کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە کە دەبێت بە هەوڵ و تێکۆشانی بەرپرسان لە ئاستی نەتەوەی و پارێزگا هەوڵی بۆ بدرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment