ڕەخنەی توندی نوێنەری سەقز و بانە لە وتەکانی سەرۆکی ڕێکخراوەی ئیدرای و دامەزراندنی وڵات

بەشی کوردستان- نوێنەری سەقز و بانە لە وتەکانی جەمشید ئەنساری سەرۆکی ڕێکخراوەی ئیدرای و دامەزراندنی وڵات سەبارەت بە گۆڕینی دۆخی کاری فەرمانبەرانی مەرجی لە ئیدارەکاندا بە توندی ڕەخنەی دەگرێت و دەڵێت: دەبێت بە وتەکانیدا بچێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمشید ئەنساری لە ڕێوڕەسمی مێهرەجانی شەهید ڕەجایی و دووهەمین مێهرەجانی ساڵانەی «کوردستان لە ڕێگای گەشە» وتی: هیچ فەرمانبەرێکی مەرجی بە بێ بەشداری کردنی لە تاقیکاریی گۆڕدرانی دۆخی کاریدا ناتوانێت ببێتە فەرمانبەری فەرمی دامودەزگا ئیدراییەکان؛ کە ئەو وتەیە دڵەڕاوکێ و نیگەرانیی زۆری بۆ فەرمانبەرانی مەرجی دروست کردووە.

موحسن بیگلەری نوێنەری سەقز و بانە کاردانەوەی هەمبەر ئەو وتەیە پیشان دا و وتی: ئێمە چاوەڕوانمان دەکرد سەرۆکی ڕێکخراوەی ئیدرای و دامەزراندنی وڵات ڕێگاچارەکان و سیاسەتەکانی دەوڵەت بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و لابردنی قۆناغە دژوارەکانی دامەزراندن بخاتە گەڕ، بەڵام بە پێچەوانە وتەکانی هیچ عەدالەتی تێدا نەبوو و بووە هۆی دڵەڕاوکێ و نیگەران بوونی فەرمانبەرانی ئیدارەکان.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە داوا لە لێژنەی دەوڵەت و ڕێکخراوی دەمەزراندنی وڵات و نوێنەرانی پەرلەمان دەکەین بۆ گۆڕینی دۆخی کاری فەرمانبەرانی مەرجی و شیرکەتی هەوڵ بدەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10110

Your Comment

You are replying to: .
captcha