ڕێژەی بێکاری لە کوردستان 15.2 لەسەدە

بەشی کوردستان- سەرۆکی ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی و بەرنامەڕێژیی پارێزگای کوردستان دەڵێت: هەندێک جار دەبیسترێت کە دەڵێن ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای کوردستان 45 لەسەدە بەڵام ئەو ئامارە ستاندەرەکان لە بەرچاو ناگرێت و ڕێژەی بێکاری لە پارێزگا 15.2 لەسەدە کە ئەوەش ڕێژەیێکی بەرزە و دەبێت بۆ چارەسەر کردنی بەرنامەڕێژی بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام نەسروڵاهی زادە لە کۆبوونەوەی ئابووری خۆڕاگرانەی پارێزگای کوردستان وتی: لە ناوەندی ئابووری خۆڕاگرانەدا لەم بارەیەوە لە شەش تەوەردا بەرنامەڕێژی کراوە و ئەو بەرنامەگەلە لە درێژخایەندا ڕێگای پارێزگایان دیاری کردووە. هەروەها ئەو بەرنامە پرسی ڕێگا و ئاماری دروستی بێکاری بۆ ئێمە ڕوون دەکاتەوە.

سەرۆکی ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی و بەرنامەڕێژیی پارێزگای کوردستان زیادی کرد: کوردستان پارێزگایێکی گەشەنەسەندووە بەڵام زۆر دەوڵەمەندە و سەرمایەی زۆری لێیە کە دەبێت لە ڕێگای گەشەی پارێزگادا بە کار بگیردرێت.

نەسروڵاهی زادە وتیشی: بەپێی دواهەمین سەرژمێریی کە لە ساڵی 95دا ئەنجام دراوە ڕێژەی بێکاری لە کوردستان 15.2لەسەدە و ئەو ئامارەنەی سەبارەت بە ڕێژیە بێکاری لە پارێزگا باسیان لێ دەکرێت ڕەسمی نین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10109

Your Comment

You are replying to: .
captcha