ئامانجی سەردانەکەی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی بۆ به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی پارتی <em>هاوپه‌یمانی</em> بۆ <em>دیموکراسی</em> و دادپه‌روه‌ری به‌ سەرکردایەتیی به‌رهه‌م ساڵح ڕای‌گه‌یاند: شاندێکی هاوبه‌شی کورد پێکهاتوو له‌ لیژنه‌ی هاوپه‌یمان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان سه‌ردانی به‌غدایان کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار که‌ریم له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ئه‌و وەفدە له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک‌وه‌زیران، سه‌رۆک‌کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و دیکه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.

ناوبراو ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئامانجی دیداره‌که‌ پاراستنی مانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی ده‌ستووری عێراقه و زیادی کرد: ئه‌و لیژنه‌یه‌ پێکهاتوووه‌ له‌ خانم ڕه‌حیم و حه‌سه‌ن جه‌هاد له‌ هاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و شۆڕش حاجی و ڕه‌ئووف عوسمان له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و محه‌مه‌د حه‌کیم و ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید له‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان‌.

ڕێبوار که‌ریم وتیشی: شاندەکە له‌ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌ ئه‌منییه‌کانی که‌رکووک و دوزخورماتوو و هه‌ندێ له‌ ناوچه‌کان و هه‌روه‌ها بابه‌تی شایستەداراییی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق و خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر باس و گفتوگۆ ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10098

Your Comment

You are replying to: .
captcha