بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی لەو بارەیەوە ڕای­گەیاند: تلێگرام بۆ هەمیشە داناخرێت و ئەو دەنگۆیانەی لە بارەی داخرانی هەمیشەییی تلێگرامەوە بڵاو کراونەتەوە ڕاست نین و بە نیازی چەواشەکاری هاتوونەتە ئاراوە.
نابراو درێژەی پێدا: سیاسەتی دەوڵەت ئەوەیە پاڵپشتی لە کسم و کار و هەلی کاری نوێ بکات و هەلی کار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەرە پێبدات و هەر لێرەسەوە داوای لێبوردن لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم بە هۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەوه تووشی زیانی دارایی بوون. ئێستاش سەرقاڵی دانووستاندن لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیین بۆ ئەوەی پاش هێور بوونەوەی دۆخەکە ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی چالاکیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەست پێبکەینەوە.
جەهرومی زیادی کرد: ئەگەرچی هەلی کاری باش لە تیلیگرام خولقابوو و دەمان زانی سنووردار کردنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە هەندێک ناڕەزاییی لێدەکەوێتەوە بەڵام ئاسایشی نیشتمانیی وڵات گرینگتر بوو هەر بەو بۆنەشەوە پاش ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە ڕەوتی ئاسایی کار کردنی تلێگرامیش دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو مەرجی بەردەوام بوونی چالاکی کردنی تلێگرام دەبەستێت بە پێبەند بوونی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بە پاراستنی ئاسایشی ئێرانەوە و دەڵێت جگە لەو حاڵەتە، پەڕلەمان بە بڕشتەوە دژ بە چالاکی نواندنی تلێگرام دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment