سه‌رپێچیی ده‌ستوورت كردوووه ‌و ده‌بێت ناوی‌ هه‌رێم وه‌ک خۆی‌ بهێنیت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری‌ عێراق له‌ نووسراوێكی‌ فه‌رمیدا سه‌رزه‌نشتی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ده‌كات به‌وه‌ی‌ پێشێلكاری‌ ده‌ستووری‌ كردوووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و نووسراوه‌دا كه‌ كۆپییێكی‌ ده‌ست شارپرێس كه‌وتوووه ‌و په‌یوه‌سته‌ به ‌پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018ه‌وه‌، سه‌رۆک‌كۆماری‌ عێراق سه‌رپێچییه‌كانی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ له‌ هه‌ر دوو به‌شی‌ ده‌ستووری ‌‌و یاساییدا دیاری كردوووه‌ و داوای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كردوووه‌.

له ‌سه‌رپێچییه‌ ده‌ستوورییه‌كاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ده‌بێت به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 141ی‌ ده‌ستوور، ناوی‌ "هه‌رێمی‌ كوردستان" وه‌ک خۆی‌ بهێنرێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی‌ له ‌پرۆژه‌ یاساكه‌دا به ‌"پارێزگاكانی‌ هه‌رێم، یا هه‌رێمه‌كان، یان پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان" ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌.

هه‌ر له‌م به‌شه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌پێی‌ ده‌ستوور بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عێراق ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌یان پێكراوه‌.

له ‌به‌شی‌ سه‌رپێچییه‌ یاساییه‌كاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ناكرێت مادده‌ی‌ ده‌یه‌می‌ پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ‌ بكرێت كه‌ داوای‌ یه‌كلا كرنه‌وه‌ی‌ حیساباتی‌ ساڵانی‌ پێشوو ده‌كرێت وه‌ک مه‌رجێک بۆ خه‌رج كردنی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم.

له‌ كۆتایی‌ نوسراوه‌كه‌دا فوئاد مه‌عسووم داوای‌ له‌ عه‌بادی‌ كردوووه‌ كه‌ ئه‌و سه‌رپێچییه‌ ده‌ستووری‌‌ڤو یاساییانه‌ی‌ ناو پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ لا ببات.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10077

Your Comment

You are replying to: .
captcha