چه‌ند شانه‌ی نووستووی داعش له‌ سلێمانی ده‌ستگیر ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئاسایشی سلێمانی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی چه‌ند شانه‌ی نووستووی داعش له‌و شاره‌دا ڕاده‌گه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی ئاسایشی سلێمانی ڕای‌گه‌یاندوووه‌ چه‌ندین گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌و شاره‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستانه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ شانه‌ی نووستووی ژنانی سه‌ر به‌ داعشیش له‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کراوانه‌ن که‌ ئه‌رکی ئه‌ندام‌گرتنیان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ڕاپه‌ڕاندوووه‌.

ئاسایش ڕای‌گه‌یاندوووه‌: 19 هه‌زار دۆلار پاره‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رکراوان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10070

Your Comment

You are replying to: .
captcha