لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جووڵەکان کەم دەبنەوە

بەشی ئێران- فەرماندەی هێزی ئینتیزامی ڕایگەیاند: سەبارەت بە گردبوونەوەکان، هێزی ئینتیزامی و خەڵک بە باشی ڕووبەڕوو بوونەوە و توانیان گرووپەکانی دژی شۆڕشی ئیسلامی بوەستێننەوە. دۆخەکە زۆر هێورە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جووڵەکان کەم دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەشتەری فەرماندەی هێزی ئینتیزامی ئێران ڕۆژی چوارشەمممە لە یازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرانسەری جێگرانی مەشق و ڕاهێنانی ناجا ئاماژەی بە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا و سوپاسی خۆی بۆ هێزی ئینتیزامی و خەڵک ڕاگەیاند.

ناوبراو جەختی کردەوە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک گردبوونەوە لە سەر تەوەری ئابووری و بژیوی ژیان سەری هەڵدا بەڵام دەستبەجێ گرووپی دژی شۆڕشی ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخەکە بە تەمای ئاڵۆز کردنی شارەکان بوو کە ئەوەش بەخێرای لە لایەن هێزی ئینتیزامی و خەڵکەوە ڕێی لێگیردرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10056

Your Comment

You are replying to: .
captcha