بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاشکرای کرد کۆپتەرێکی شەڕکەری ئەو وڵاتە لە شاری حومسی سووریا کەوتە خوارەوە و بەو هۆیەوە دوو فڕۆکەوان گیانیان لە دەست داوە.
ئەو کۆپتەرە لە جۆری شەڕکەری Mi-24 بووە و بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە ئاسمانی ناوچەی مەجینەی شاری حومسی سووریادا بەربووەتەوە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە کە ئەو کۆپتەرە نەپێکراوە و تەنیا لەبەر کێشەی تەکنیکی تووشی ئەم رووداوە هاتووە و ئێستا تیمێکی شارەزا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەکە ئامادەن.
تەرمی ئەو دوو فڕۆکەوانە ڕووسە بۆ بنکەی ئاسمانی رووسیا لە سووریا گوازراوەتەوە.
سەرچاوە: سپۆتنیک
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment