ڕۆحانی: دڵنیاین لە سەقامگیری و ئەمنییەتی ئێران/ ئەردۆغان: سەقامگیری و ئەمنیەت لە ئێراندا ئەمنیەت و سەقامگیریی تورکیایە

بەشی ئێران- سه‌رۆک كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی جه‌ختی كرده‌وه‌ کە گرنگی به‌ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران ده‌ده‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک كۆماری توركیا ره‌جه‌یب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی ئه‌نجام دا.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باس له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كراوه‌ و ئه‌ردۆغان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ کە گرنگی به‌ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران ده‌ده‌ن و به‌ رۆحانیی راگه‌یاندووه کە روون كردنه‌وه‌كه‌ی به‌ گرنگ ده‌زانێت کاتێک رایگه‌یاندبوو، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی مافی گه‌له‌، به‌ڵام پێویسته‌ یاساكانی تێدا پێشێل نه‌كرێت.

رۆحانیش له‌ به‌رامبه‌ردا سوپاسی خه‌مخۆریی ئه‌ردۆغانی كردووه‌ و هیوای خواستووه‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی بێت و زیادی کرد دڵنیاین لە سەقامگیری و ئەمنییەتی ئێران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10054

Your Comment

You are replying to: .
captcha