بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مراڵ ئاکشنر سەرۆکی پارتی باش ئیدیعا دەکات حکوومەتی تورکیا سەرقاڵی مەشق کردن و پڕچەک کردنی نهێنیی هێزێکی میلیشیا لە پارێزگاکانی توکان و قونیەیە.
ئاکشنر لەو بارەیەوە وتی: ئێمە هەندێک زانیاریمان پێگەیشتووە کە لە پارێزگاکانی توکات و قونیە چەند بنکە و بارەگا چێ کراوە، ئەو شوێنانە دەبێت بپشکێندرێن و دەرنجامەکانی ئەو پشکنینە پێمان بوترێت.
ناوبراو دەڵێت یەک لەو گرووپانە کە حکوومەتی تورکیا سەرقاڵ ڕاهێنان و مەشق کردنیانە ناوی SADATی لە سەر نراوە.
ئاکشنر دەڵێت: ئەوان دەیانەوێت خەڵک لە هەڵبژادرنەکاندا بەشداری نەکەن، ئەوان هەوڵ دەدەن لە کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکاندا SADAT چالاک بکەنەوە و دەنگدەرانی پێ ئاڵۆز بکەن. ئەوان دەترسن لە هەڵبژادرنەکانی سەرۆک کۆماریدا کەمتر لە 50%ی دەنگەکان مسۆگەر بکەن. سەرچاوەی ئەم پرسە لێرەیە.
سەرچاوە: حوڕیەت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment