به‌هۆی سه‌رماوه‌ ده‌ریاچه‌یێک له‌ ئه‌مریکا ده‌یبه‌ستێ

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- شه‌پۆلی سه‌رما له‌ شاری "دولوس" له‌ ویلایه‌تی مینێسۆتا بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی سوپێریۆر له‌ به‌نده‌ری دولوس بیبه‌ستێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ده‌ریاوانیی به‌نده‌ره‌که‌ ڕایان‌گه‌یاندوووه‌: ژماره‌یێک که‌شتیی له‌ ده‌ریاچه‌که‌دان و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن سه‌هۆڵی ده‌ریاچه‌که‌ که‌مێک بتوێته‌وه‌ تا بتوانن ئه‌وانیش بکه‌ونه‌ جووڵه.

شایانی باسه‌؛ شاری دولوس یه‌کێکه‌ له‌و شارانه‌ی ئه‌مریکا که‌ له‌ وه‌زی زستاندا پله‌کانی گه‌رما زۆر داده‌به‌زن و سه‌رما و سۆڵه‌ کێشه‌ بۆ ژیانی ئاساییی خه‌ڵکه‌که‌ی دروست ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10031

Your Comment

You are replying to: .
captcha