کۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌کان داوایێکی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق داوایێکی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌کات و داوا ده‌کات، به‌ زووترین کات واده‌ی ئه‌نجام دانی ھه‌ڵبژاردنه‌کان په‌سه‌ند بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ریم ته‌میمی وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژادنه‌کانی عێراق له‌ لێدوانێکدا به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "وه‌کوو کۆمیسیۆن به‌ فه‌رمی نوسراوێکمان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کردوووه‌ که‌ واده‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌کان په‌سه‌ند بکات".

وته‌بێژه‌که‌ی کۆمیسیۆن ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه‌، له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وزیرانی عێراقه‌وه‌ ١٢ی مه‌ی ٢٠١٨ دیاری کراوه‌، که‌ به‌ گوێره‌ی یاسای ھه‌ڵبژادنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ ژماره‌ ٤٥ی ساڵی ٢٠١٣ ئاماژه‌ به‌ په‌سه‌ندکردنی کاتی ھه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات له‌ کاتێکی دیاری کراودا و دواتریش پێویسته‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ مه‌رسومی بۆ ده‌ربچێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10029

Your Comment

You are replying to: .
captcha