به‌پێی هه‌اڵی کوردپرێس، ئایسه‌ل تۆغڵۆک جێگری هاوسه‌رۆکی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) به بۆنه‌ی ڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی نایاسایی بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به زیندانی بوونی نوێنه‌رانی پارته‌که‌ی له به‌رده‌م زیندانی کۆجا عه‌لی، که خویشی ئێستا له‌وێدا زیندانییه به ساڵ و نیوێک زیندانی مه‌حکووم کرا.
دادگه‌ی سزای کاندرا ڕۆژی 2ی جانیڤێری تۆغڵۆکی به بۆنه‌ی "یاساشکێنی له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان" به تاوانبار ناسی و سزای زیندانی بۆ ده‌ر کرد.
تۆغڵۆک ئه‌و تاوانه‌ی که له سزانامه‌که‌یدا هاتوووه قبووڵ نه‌کرد و داوای له دادگه کرد به بێ تاوان بناسێنێت.
ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌ندام و به‌رپرسانی حزبی له پله جۆراوجۆره‌کانی HDP، هه‌شت نوێنه‌ری ئه‌و پارته له‌وان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆک و فیگن یۆکسکداغ هاوسه‌رۆکی پێشووی پارته‌که، به تاوانه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به تیرۆریزم له زیندان دان.
سه‌رچاوه: حوڕڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment