بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی کردووە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سەر شەقامی ئێران و ڕایگەیاندووە: سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئێران نیگەرانین و ئارامی و سەقامی ئێران زۆر بۆمان گرینگە.
لە درێژەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوەشی دەربڕیوە: ڕێگری لە بڵاو بوونەوە و گەشەی ئەوەی ڕووی داوە و هەروەها ڕێگری لە دەستێوەردانی بیانی کە دەبێتە هاندەرێک بۆ پەرە سەندنی ڕووداوەکان داواکاری و ئاواتی کۆماری تورکیایە. بڕوامان وایە لەم دۆخەدا دەبێ لە هەموو هەڵمەت و کەرستەیێکی توندوتیز دوورەپەرێزی بکرێت و کەس نەکەوێتە داوی پیلانەکانەوە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی تایم تورک
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment