بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ''لە کۆبوونەوەکە سوپاسالاری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌ی بوون، تێیدا هاریکاریی هاوبه‌شی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی عێراق و ئه‌مریکا مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و دۆخی سووریا، تاوتوێ کران''.
ئاماژە بەوەش کراوە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون کە داعش هێشتا مه‌ترسییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و سووریا ده‌کات.
نێچیرڤان بارزانی لە دیدارەکەدا دووپاتی کرده‌وه که عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستییان به هاریکاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه".
سوپاسالاری عێراق لەبارەی هاریکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق وتی: ''ئێستا له باشترین دۆخدایه و ستایشی رۆڵی سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ی کرد".
Your Comment