بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان لە پەراوێزی کۆڕبەندی وزە لە بەغدا، ڕایگه‌یاند، "گفتوگۆكانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ، دەربارەی داهاتی نانەوتی زۆر چووەتە پێشەوە، پێموایە لەم ڕۆژانە دەگەینە لێکگەیشتن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کێشە لە نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکومەتی هەرێم نەبوە، یان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکوومەتی فیدڕاڵ، بۆیە لەم ڕۆژانە کۆمپانیا نەوتییەکان و حكوومه‌تی هه‌رێم و حکوومەتی فیدڕاڵ كۆده‌بنه‌وه و دەگەنە ئەنجامێک.
فوئاد حوسێن باسی له‌وه‌ش كرد، "هیوادارین لیژنەکان تاوەکوو ڕۆژی دووشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه کارەکانیان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی سێشەممە ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و بە ئەرێنی بڕیاری لەسەر بدرێت".
په‌یوه‌ست به داهاتی نانەوتی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی: "گەیشتونەتە لێکگەیشتن، چوونکە بۆ ئەو بابەتە چوونەتەوە سەر یاساکان، هەرلایەک لە ڕوانگەی خۆیەوە خوێندنەوە بۆ یاساکان دەکات".
Your Comment