کوردستانی سووریا
-
دەبێت هەموو کوردەکان ستایشی بەرخۆدانی هێزە کوردەکانی سووریا بکەن
بەشی سووریا- بەرپرسێکى باڵاى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەڵێت ههسهده بەرخۆدانێکی گەورەیان ئەنجامدا و ڕێگرییان كرد لەپەرەسەندنی داعش.
-
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان، بە کوردپرێسی ڕاگەیاند:
لەچاو سەردەمی ترەمپ، سیاسەتەکانی بایدن لەبارەی کوردستانی سووریا شەفافترن
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: سیاسەتەکانی بایدن لەبارەی کوردستانی سووریا تا ئاستێک شەفافترە. ئیدارەی بایدن هەمیشە جەختی کردۆتەوە لەسەر ئەمنییەت و ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
دەسپێشخەریی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئازادیی منداڵانی داعش لە گرتووخانەکانی کوردستانی سووریا
بەشی جیهان- یاریدەری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری گێڕانەوە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا پێشنیاری کردووە منداڵە داعشە بەندکراوەکان بگوازرێنەوە بۆ چەند گوندێکی تایبەت یان ئەوەی کە بدرێنە بنەماڵە کوردەکانی سووریا و وڵاتانی بیانی تێچووی بەخێو کردنیان تا کاتی دیاری کراو لە ئەستۆ بگرن.
-
نیویۆرک تایمز:
ئەمریکا تاوانبارە لە هێرشی داعش بۆسەر کوردانی سووریا
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی دەنووسێت هۆکاری بەهێزتر بوونی داعش و هێرشی ئەم دواییەی ئەو گرووپە بۆسەر گرتووخانەی سەناعە لە شاری حەسەکە کشانەوەی ئەمریکا بوو لە باکووری سووریا لە ساڵی 2019دا.
-
ڕۆژنامەی تایمز:
وڵاتانی ڕۆژئاوایی پاڵنەر بوون لەدووبارە گەڕانەوەی داعش بۆ کوردستانی سووریا
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانیی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشی داعش بۆسەر گرتووخانەی سناعە لە گەڕەکی غوێرانی شاری حەسەکە پەڵەیەکەی شەرمەزاریییە بەناوچەوانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە.
-
دەروازەی بیشخابور بەڕووی کوردستانی سووریادا کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ دەروازەی بیشخابور/سێمالکا بۆ رەوانە کردنی ھاوکاریی مرۆیی و کارمەندانی رێکخراوە خێرخوازییە بیانییەکان کراوەتەوە.
-
دوو شرۆڤەکاری پرسی کورد جەخت دەکەنەوە:
ئەمریکا ڕۆڵی هەیە لەو قەیرانەی ئابوورییەی ڕووبەڕووی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بووتەوە
بەشی جیهان- دوو شرۆڤەکاری پرسی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریکا بە خەتابار دەزانن لەو قەیرانە ئابوورەیەی تووشی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بووەتەو.
-
کوردەکانی سووریا کۆنتروڵی دەروازەی یەعرووبیە ڕادەستی دیمەشق دەکەن
بەشی جیهان- گۆڤاری ئینتلیێنت ئۆنلاین ڕایدەگەیەێنێت سەرەڕای دژاریەتیی ئەمریکا کوردەکان لەسەر کۆنتروڵی دەروازەی یەعرووبیە لەلایەن حکوومەتەوە لەگەڵ دیمەشق ڕێێکەوتوون.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) تایبەت بۆ کوردپرێس؛
پەکەکە بۆ دانوستانی نێوان لایەنە کوردەکانی سووریا گێچەڵ دەنێتەوە
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: هەرچەند کە پەکەکە لە دانوستانی نێوان حزبە کوردەکانی سووریا دەستوەردان دەکات و گێچەڵ دەنێتەوە بەڵام بە بڕوای من لە کۆتاییدا بە هاوکاریی هێزە نێونەتەوەییەکان و ئەمریکا ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی دهۆک دەکرێت.
-
ئاماری ساڵی 2021؛
هەسەدە ساڵی ڕابردوو 115 ئۆپەراسیۆنی لەدژی داعش ئەنجام داوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماری ساڵی ٢٠٢١ی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ١١٥ ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە و ٨٠٢ گومانلێکراو دەستگیر کراون .
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
PYD بەردەوام پەیوەندیی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەبووە
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا دەڵێت: حزبە کوردەکان دەبێت بەدوای لۆبیێکی بەهێزدا بن کە نفووزی لەنێو وڵاتانی زلهێزدا ببێت تاکوو توانای بەدەست هێنانی مافی کوردیان هەبێت.
-
سیاسەتوان و لێکۆڵەری پرسە سیاسییەکان تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەگەری ئەوەی تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا زۆر کەمە
بەشی سووریا- سیاسەتوان و نووسەری کوردی سووریا دەڵێت: ئەگەر سەلاحەدین دەمیرتاش لە هەڵبژاردنی پێشوودا لەگەڵ ئەردۆغان ڕێککەوتبا دۆخی کورد بەشێوازێکی دیکە دەبوو بەڵام ئەو هەڵەیەکی گەروەی کرد زەبری لە بزووتنەوەی کوردەکانی تورکیا دا و کوردانی سووریاشی خستە مەترسییەوە.
-
ئەمریکا جارێکی تر پشتگیریی خۆی بۆ دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکان ڕاگەیاند
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد کرد بەبۆنەی چارەسەر کردنی کێشەی دانیشتوانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دانوستانە ڕاستەوخۆکان درێژە بدەن و ئەمریکاش لەمبارەوە پشتگیرییان لێدەکات.
-
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) بە کوردپرێسی ڕاگەیاند:
نزیکەی 200 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین
بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) دەڵێت: بڕوای ئێمە وایە کە دەبێت خانەوادەکانی عەفرین بۆ سەر ماڵەکانی خۆیان بگەڕێنەوە.
-
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە کوردستانی سووریا/ ئەمریکا بنکەکانی خۆی بەهێز دەکات
بەشی سووریا- کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا کە کەرەستەی سەربازیی پێیە گەیشتە ناوچەی حەسەکە لە کوردستانی سووریا.
-
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی PYD بۆ کوردپرێس:
ئێمە پشتمان بە خەڵکەکەمانەوە بەستووە، نەک ئەمریکا
بەشی سووریا- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک دەڵێت: ئێمە دەزانین کە هێزە بیانییەکان مانەوەیان لە ناوچەکەدا کاتییە و کاریگەریی لەسەر هەندێک بابەت هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا خەڵکی سووریان کە دەتوانن پێکەوە ڕێککەون و چیدی پێویستیان بە هێزی بیانی نەبێت.
-
درۆن و فڕۆکەی جەنگی، چەکە پێشکەوتووەکانی دەستی تورکیان لەدژی هێزە کوردییەکانی تورکیا و سووریا
بەشی جیهان- گۆڤاری فۆربێس دەنووسێت درۆنی جەنگی و جۆرە جیاوازەکانی فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکی چەکی پێشکەوتووی دەستی تورکیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و هێزە کوردەکانی سووریا بەڵام کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە چەکە بەواتای لەکارخستنی بەتەواوێتی توانا سەربازییەکانی پەکەکە نییە.
-
ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
سەردانەکەی ماکرۆن بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگری پەیامێکە بۆ تورکیا و وڵاتانی ئیقلیمی
بەشی سووریا- ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: ماکرۆن بەبێ ئەوەی کە ناوێک ببات وتی پشتگیری لە کورد دەکا و ئەمەش دەریدەخا کە کوردەکانی عێراق و سووریا لە سیاسەتی فەرەنسا دەور دەبیین.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
پێویستە هەرێمی کوردستان و قەندیل ناکۆکییەکانیان وەلابنێن
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا مەترسیی گەورەیان لەلایەن تورکیاوە لەسەرە. پۆیە پێویستە هەرێمی کوردستان و قەندیل لەبارەی دۆخەکە بگەنە لێکتێگەیشتن چوونکە لەدەست چوونی کوردستانی سووریا لەدەست چوونی کوردستانی عێراقی بەدواوەیە.
-
سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
کوردەکان وانە لە مێژوو وەرناگرن!
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا دەڵێت: نابێت داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بکەی لە شەڕی داعش و هێرشی وڵاتانی ناوچەکەدا پشتگیریت لێبکەن و هاوکات دژی بیری سەرمایەداری بوەستیتەوە و وڵاتانی لایەنگری کاپیتالیزم بەدوژمن بزانیت.
-
نوێنەری پەیەدە لە بەڵکان تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئامادەبوونی ئەمریکا لە کوردستان سووریا سەمبۆلیک و سنووردارە
بەشی سووریا- نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە باڵکان ڕایگەیاند: سەربازانی ئەمریکی تەنها بۆ پشتگیریی سیاسی و بەشێوەیێکی سەمبۆلیک لە کوردستانی سووریان و ژمارەشیان زۆر کەمە.
-
سەرۆکی دەستپێشخەریی نیشتیمانیی کوردی سووریا:
حزبە کوردییەکانی سووریا ئەو دەرفەتەی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی ڕەخساوە لەدەست نەدەن
بەشی سووریا- سەرۆکی دەستپێشخەریی نیشتیمانیی کوردی سووریا راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و داوا لە کوردانی سووریا و پارت و لایەنەکان دەکات بە دەم ئەو گوتارەی سەرۆکی سووریا بچن کە لەبەردەم حکوومەتی نوێی ئەو وڵاتە پێشکەشی دەکات و دەڵێت: "با دەرفەت لەدەست نەدەین".
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان درێژەی هەمان خەیانەتە کە ترەمپ لە هاوپەیمانە کوردەکانی کرد
بەشی جیهان- میشل جانسۆن بڕوای وایە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان درێژەی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپە کە کوردەکانی سووریای هەمبەر هێرشی تورکیا و سەربزیوان تەنها هێشتەوە.
-
سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەمریکا بەبۆنەی کوردەوە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا، ناخاتە مەترسییەوە
بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی ئیئتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێت: هەندێک دڵی خۆیان خۆش کردووە، زۆر دوور نییە کە ئەمریکا لە کوردستانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی فۆرات دەکشێتەوە، چوونکە ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەکە بەبۆنەی کورد و دانوستانی کوردی-کوردییەوە نییە و ئەو وڵاتە پێوەندیی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت تورکیا بەبۆنەی مانەوە لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات ناخاتە مەترسییەوە.
-
سیاسەتوانێکی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەمریکا ئاگاداری کاریگەریی ڕووخێنەری پەکەکە لەسەر هاوکێشەکانی کوردستانی سووریایە
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی سەربەخۆی کوردی سووریا دەڵێت: ئەمریکا ئاگاداری پێوەندیی نێوان پەیەدە و پەکەکە-یە و هەروەها ئەوەش دەزانێت کە ئەم پێوەندییە چ کاریگەریێکی نەرێنیی لەسەر دۆخی کوردستانی سووریا دروست کردووە.
-
میدیاکانی سووریا هاوپهیمانان بە دزینی نەوتی وڵاتەکەیان تۆمەتبار دەکەن/وتەبێژی هاوپەیمانان ڕەتی دەکاتەوە
بەشی سووریا- میدیاکانى سووریا هاوپهیمانى نێودهوڵهتى تۆمهتبار دهکەن بهبردنى نهوتى سووریا، لهبهرامبهریشدا وتەبێژی هاوپەیمانان ڕەتی دەکاتەوە.
-
ئەندامێکی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) بۆ کوردپرێس باسی دەکات:
ئەمنییەتی ئیسرائیل هۆکاری ئامادەبوونی ئەمریکایە لە سووریا
بەشی سووریا- ئەندامێکی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) دەڵێت: ئەمریکییەکان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل لە سووریان.
-
بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا (ŞAK) بە کوردپرێسی ڕاگەیاند:
تا ئەو دەمەی PYD وابەستە بە PKK بێت کەس دانوستانی لەگەڵ ناکات
بەشی سووریا- بەرپرسی ڕاگەیاندنی شەپێلا ئازادیی کوردستانی سووریا (ŞAK) ڕایگەیاند: تا ئەو کاتەی کە پەیەدە وابەستەی پەکەکە بێت کەس لەگەڵ ئەم گرووپە دانوستاندن ناکات. لە ئێستادا پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ئەورووپادایە و کەس لەگەڵ گرووپگەلی سەر بەم گرووپە گفتوگۆ ناکات.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لەناوچوونی دەسکەوتی کوردەکانی لێدەکەوێتەوە
بەشی سووریا-ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئەگەر ئەمریکا لە باکووری سووریا بکشێتەوە، ڕەنگە حکوومەتی ناوەندیی سووریا و هاوپەیمانەکانی یان تورکیا هێرش بکەنە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.