-
سەرنجی واشنتۆن بۆ سەر قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان کەم بوتەوە
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ناکۆکییە ناوخۆییەکان، نیشانەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکا چیتر پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی نەخستووەتە ئەولەویەتی سیاسەتی خۆیەوە و سەرنجی زیاتری لەسەر بەغدایە؛ گۆڕانکارییەک کە بە بڕوای چاودێران، کاریگەریی هەبووە لەسەر بەردەوامبوونی بنبەستی سیاسی لە هەولێریشدا.
-
پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی:
ئەگەر دۆسییەکان ڕێڕەوی یاسایی نەگرنەبەر لاهوور شێخ جەنگی مانگرتن ڕادەگەیەنێت
تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆسییەکان لە دادگای سلێمانی وەستاون و دەستوەردانی حزبی بووەتە ڕێگر لەبەردەم گرتنەبەری ڕێڕەوی یاسایی خۆیان.
-
سەفەری ئەورووپیی مەزڵووم کۆبانی؛
دیپلۆماسیی چالاک و هەژموونی سنوورداریی ئەورووپا
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیریی سیاسی و بەدواداچوون بۆ پرۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ڕووی لە ئەورووپا کرد، بەڵام کێشی ڕاستەقینەی ئەکتەرە ناوچەییەکان و ئەمریکا، هێشتا دەستی ئەورووپای بۆ کاریگەری دانان لەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا بە بەستراوەیی هێشتووەتەوە.
-
ئۆجەلان؛ "هاوکاری دەوڵەت" یان بونیادنەری قۆناغی نوێی خەباتی کوردانی تورکیا؟
شیکاریەک سەبارەت بە پێگەی ئێستای عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت، ڕەخنەکانی ئەم دواییەی سەر ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، زیاتر لەوەی بەهۆی گۆڕانی ئارمانجەکانی ئەوەوە بێت، ڕەگ و ڕیشەی لە شکستخواردنی پرۆسەکانی ئاشتی، گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە و لاوازی لە ڕوونکردنەوەی ستراتیژی نوێی بزووتنەوەی کوردیدا هەیە؛ ستراتیژییەک کە لەجیاتی بەردەوامبوونی شەڕ، جەخت لەسەر دانوستان و وەرچەرخانی سیاسی دەکاتەوە.
-
ئەحمەد ئەلدەرزی:
بەردەوامیی جموجۆڵەکانی MSD دەبێتە هۆی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گشتگیر بۆ قەیرانی سووریا
ئەحمەد ئەلدەرزی، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی، رایگەیاند کە بەردەوامیی چالاکی و جموجۆڵە سیاسییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیمومکرات، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەهێزکردنی چانسی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی و گشتگیر بۆ قەیرانی سووریا.
-
یەکێتیی نیشتمانی جەخت لە شەراکەتی ڕاستەقینە لە کابینەی دەیەمدا دەکاتەوە
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند کە یەکێتی هەرگیز شەڕی لەسەر پلە و پۆست نەکردووە، بەڵکوو مکووڕە لەسەر چەسپاندنی بنەماکانی سازان و شەراکەتی ڕاستەقینە لە کابینەی دەیەمدا.
-
کورتەی هەواڵەکانی۳۱ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۳۱ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامی دانوستانەکانی سویسرا ئاشکرا دەکات
عەباس عێراقچی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەستکەوتەکانی ئێرانی لە دانوستانەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە سویسرا ئاشکرا کرد.