kurdpress

  • فارسی
  • English
  • کوردی
  • Türkçe
  • سەرەکی
  • ئێران
    • ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
    • ئیلام
    • کرماشان
    • کوردستان
  • جیهان
  • عێراق و هەرێمی کوردستان
  • تورکیا
  • سووریا
  • زانست و تەکنەلۆژیا
  • فەرهەنگ و هونەر
  • ڕێنووسی کوردی
  • کەیسی تایبەت
  • مولتی مدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
×
filterToday News
  • سنوورە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی کەم وێنەن بۆ گەشەسەندنی ناوچەکە

    پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا:

    سنوورە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی کەم وێنەن بۆ گەشەسەندنی ناوچەکە

    پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جەختی کردەوە لە سەر سیاسەتی ناناوەندیی دەوڵەتی نوێی ئێران و سەرپشک کردنی پارێزگاکان و وتی: تەرکیزی سەرەکیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەسەر گەشەپێدانە بە چالاکییە سنوورییەکان و تۆکمە کردنی دیپلۆماسیی ئابووری.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ٢٢:٢٥
  • پێویستە پێوەندییە فەرهەنگی و زانستییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێم بەهێز بکرێن

    نوێنەری ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پارێزگای کوردستان:

    پێویستە پێوەندییە فەرهەنگی و زانستییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێم بەهێز بکرێن

    نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان جەختی لە گرینگ بوونی پەرپێدان بە پێوەندییە فەرهەنگی، زانستی و ئابوورییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە و وتی: بەهێز کردنی پێوەندییە فەرهەنگی و زانستییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێم پێویستیێکی مێژوویی و ستراتێژییە.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ٢١:٠٦
  • کرماشان، هاوبەشێکی بەهێز و متمانەپێکراوی ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان

    پارێزگاری کرماشان:

    کرماشان، هاوبەشێکی بەهێز و متمانەپێکراوی ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان

    پارێزگاری کرماشان ئاماژەی دا بە دەفرایەتییە تایبەتەکانی پارێزگای کرماشان و وتی: کرماشان بە ۳۷۲ کیلومەتر سنووری هاوبەش لەگەڵ عێراق و پێنج دەروازەی فەرمیی چالاک و نزیکەی ۴ ملیار دۆلار هەناردە لە ساڵی ڕابردوودا هاوبەشێکی ئابووریی بەهێز و متمانەپێکراوە بۆ هەرێمی کوردستان.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ٢٠:٤٩
  • پێویستە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورە فەرمی و نافەرمییەکان لەگەڵ ئێران فراون بکرێن

    نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە:

    پێویستە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورە فەرمی و نافەرمییەکان لەگەڵ ئێران فراون بکرێن

    پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا وێڕای پێشکەش کردنی سوپاسی تایبەت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەبۆنەی پشتگیری کردن لە هەڵەبجە لەکاتی کیمیابارنکردنیدا زیادی کرد: ئەگەرچی پارێزگایێکی بچووکی هەرێمی کوردستانین بەبۆنەی ۱۱۸ کیلومەتر سنووری هاوبەشەوە دەتوانین ئاستی پێوەندییەکان بەرز بکەینەوە.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ٢٠:٠٣
  • دیداری سنە دەستپێکی قووڵترکردنی پێوەندییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانە

    سەرۆکی کۆمەڵی نوێنەرانی کوردستان:

    دیداری سنە دەستپێکی قووڵترکردنی پێوەندییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانە

    سەرۆکی کۆمەڵی نوێنەرانی کوردستان دەڵێت کۆڕبەندی سنە دەستپێکێکە بۆ قووڵترکردنی پێوەندییەکانی نێوان ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١٩:٢٦
  • هاوکارییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە باشترین و بەرزترین ئاستدایە

    کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر:

    هاوکارییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە باشترین و بەرزترین ئاستدایە

    کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر پێوەندییەکانی ئێستاکەی ئێران و هەرێمی کوردستانی لە باشترین ئاستدا وەسف کرد و وتی: ئەمڕۆ دەرفەتێکی زێڕینە بۆ گەشەپێدانی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا لەوان ئابووری، فەرهەنگی، ئاکادیمی، گەشتیاری و پێوەندییە ژێرخانییەکان.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١٨:٥٣
  • عەلی تەتەر: دەمانەوێت لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان پێوەندییەکانمان گەشە پێبدەین

    لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا؛

    عەلی تەتەر: دەمانەوێت لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان پێوەندییەکانمان گەشە پێبدەین

    پارێزگاری دهۆک لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا جەختی لە ئیرادەی بەهێز و جیددی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارێزگاریی دهۆک بۆ گەشەپێدان بە پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێران و کۆمپانیا ئێرانییەکان کردەوە.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١٨:١٦
  • لە ئێستادا زیاتر لەهەموو کاتێکی دیکە پێویستمان بە یەکگرتووی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە

    هەڤاڵ ئەبووبەکر لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا؛

    لە ئێستادا زیاتر لەهەموو کاتێکی دیکە پێویستمان بە یەکگرتووی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە

    بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی لە وتەکانیدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا جەختی لەسەر گرینگ بوونی ژیانی ئاشتییانە و برایەتی نوێان ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە و وتی: هیوادارم ئەم پێوەندییە نزیکە ببێتە هۆی تێپەڕاندنی دۆخی قەیراناویی دونیای ئەمڕۆ.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١٧:٥٧
  • ئارەش لهۆنی: سنوورەکان دەکەینە دەرفەت بۆ گەشەی ئابووری

    لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا؛

    ئارەش لهۆنی: سنوورەکان دەکەینە دەرفەت بۆ گەشەی ئابووری

    پارێزگاری کوردستان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە کاتی ئەو گەیشتووە کە شێوازی تێڕوانینمان بۆ سنوورەکان لە گرفتەوە بۆ دەرفەتێک بۆ گەشەی ئابووری بگۆڕین وتی: ئەم دیدارە دەتوانێت دەستپێکی وەرزێکی نوێ بێت بۆ پەیوەندیی پارێزگا سنوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١٧:٣٦
  • ئێران وڵات و ماڵی دوویەمی کوردەکانی عێراقە

    پارێزگاری هەولێر لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنە؛

    ئێران وڵات و ماڵی دوویەمی کوردەکانی عێراقە

    پارێزگاری هەولێر لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی سنەدا جەختی لە سەر ئیرادە و خواستی جیدیی بەرپرسانی حیزبی و حکوومیی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ قووڵتر کردنی پەیوەندییەکان و گەشەپێدان بە پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و وتیشی: ئێمە وەکوو کورد هەمیشە ئێران بە ماڵی دوویەمی خۆمان دەزانین.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١٧:٠٨
  • هەر وەبەرهێنانێک لە سامانی نەوتدا، دەبێت لە ڕێگەی حکوومەتی فیدراڵیەوە ئەنجام بدرێت

    وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وێڕای ڕه‌ت کردنەوەی ڕێککەوتنی نەوتیی هەرێم و ئەمریکا؛

    هەر وەبەرهێنانێک لە سامانی نەوتدا، دەبێت لە ڕێگەی حکوومەتی فیدراڵیەوە ئەنجام بدرێت

    وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێکارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرێبەستکردن و وەبەرهێنان، پێشێل کردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەرچووە.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١٥:٥٠
  • ڕێککەوتن لەگەڵ پەکەکە کۆتایی بە پاساوی ئامادەبوونی تورکیا خاکی عێراق دەهێنێت

    چوارچێوەی هەماهەنگی:

    ڕێککەوتن لەگەڵ پەکەکە کۆتایی بە پاساوی ئامادەبوونی تورکیا خاکی عێراق دەهێنێت

    چوارچێوەی هەماهەنگیی پێشوازی لە "ڕێککەوتنی پەکەکە و حکوومەتی تورکیا دەکات" و ڕایدەگەیێنێت ئەو رێککەوتنە کۆتایی بە پاساوی بوونی تورکیا لەسەر خاکی عێراق دەهێنێت.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١٥:٠١
  • کۆماری ئیسلامی بۆ پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات

    ڕێبەری باڵای شۆڕش:

    کۆماری ئیسلامی بۆ پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات

    ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لایەنی ئەمریکی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند: هۆشداری دەدەم خۆیان لە لێدوانی پووچ و بێمانا بەدوور بگرن کۆماری ئیسلامی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١٣:١٠
  • پارێزگاری کوردستان: کۆڕبەندی سنە بە مەبەستی قووڵکردنەوەی زیاتری پەیوەندییەکان بەڕێوە دەچێت

    پارێزگاری کوردستان: کۆڕبەندی سنە بە مەبەستی قووڵکردنەوەی زیاتری پەیوەندییەکان بەڕێوە دەچێت

    هەرچوار پارێزگای هەولێر، هەڵەبجە، دهوک، سلێمانی بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژە لە ژێر ناوی "دیداری سنە" گەیشتنە فڕۆکەخانەی سنە و لەلایەن بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١١:٤٩
  • تائێستا باسی چۆڵ کردنی قەندیل لەلایەن PKKوە نەکراوە

    وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستان:

    تائێستا باسی چۆڵ کردنی قەندیل لەلایەن PKKوە نەکراوە

    به‌رپرسێکى باڵاى قه‌ندیل زانیاریی نوێ ئاشکرا ده‌کات ‌و  سه‌باره‌ت به‌ چۆڵ کردنى قه‌ندیل له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌، ڕایگه‌یاند: "تائێستا باسی شتێک نەکراوە بەناوی چۆڵ کردنی قەندیل، چوونکە پرۆسەکە هێشتا هەر تاکلایەنەیە و لایەنی کورد و پەکەکە سێ هەنگاوی بەرەو پێشەوە ناو بۆ سەلماندنی نیازپاکیی خۆی.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١١:٣٧
  • هەرێمی کوردستان شانازی بە هەموو پێوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

    پارێزگاری هەولێر لە سنە:

    هەرێمی کوردستان شانازی بە هەموو پێوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

     شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە هەر چوار پارێزگاری دەهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ئەم چوار پارێزگایە لەگەڵ ژمارەیێک لە بەڕێوەبەرەکانی دەروازە سنوورییەکان گەیشتنە شاری سنە.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١١:١٦
  • یەکێتی و پارتی بە دوو لیستی جیاواز بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن

    یەکێتی و پارتی بە دوو لیستی جیاواز بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن

    قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتی و پارتی بڕیاریانداوە بە دوو لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بکەن.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ١٠:٠٤
  • مەسروور بارزانی لە واشنتن دوو ڕێککەوتننامەی لە بواری وزە واژۆ کرد

    مەسروور بارزانی لە واشنتن دوو ڕێککەوتننامەی لە بواری وزە واژۆ کرد

    لە واشنتۆن بەسەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لەنێوان هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی «ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی» و «وێستێرن زاگرۆس» بەڕێوەچوو.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ٠٩:٥٠
  • پزیشکیان: بۆ پێشکەوتنی وڵاتمان پێویستمان بە مۆڵەت وەرگرتن لە کەس نییە

    لە کۆبوونەوە لەگەڵ فوئاد حوسێن؛

    پزیشکیان: بۆ پێشکەوتنی وڵاتمان پێویستمان بە مۆڵەت وەرگرتن لە کەس نییە

    سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ بوویەوە و لەبارەی دانوستانەکانی ئێران  و ئەمریکا وتی بۆ پێشکەوتنی ئێران پێویستمان بە مۆڵەت وەرگرتن لە هیچ لایەنێکی بیانی نییە.

    ٢٠٢٥-٠٥-٢٠ ٠٩:١٢
Desktop version Mobile version

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است. تمام حقوق این وب سایت برای خبرگزاری کردپرس محفوظ است.

Nastooh Saba Newsroom