-
هەڵەبجە بووە ۱۹یەمین پارێزگای عێراق
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی دا زەپارێزگابوونی هەڵەبجه.
-
وەزیری نەوتی ئێران گەیشتە بەغدا
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تاوتوێی پەرەپێدانی هاوکاریی وزەی نێوان ئێران و عێراق، گەیشتە بەغدا.
-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
حکوومەتی هەرێم و فیدڕاڵ ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری ئەنفالکراوان جێبەجێ بکەن
بافڵ تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتی ڕایگهیاند، داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی دهكەین ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان جێبەجێ بکەن و لە هەموو ڕووەکانەوە قەرەبوویان بکەنەوە.
-
سهرۆک وهزیرانی عێراق لە یادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاو کردەوە؛
عێراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی ڕژێمی لە ناوچوو دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان بەبیر دێننەوە
محهمهد شیاع سودانی، سهرۆک وهزیرانی عێراق بەبۆنەی یادی ۳۷ ساڵەی ئەنفال پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: ستەمکاری لە تاریکی مێژوودا کۆتایی پێهات و عێراقییەکان پێکەوە بەردەوام بوون لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان.
-
نێچیرڤان بارزانی:
ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی ۳۷ ساڵەی ئەنفالەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەنفال یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی جینۆساید بوو لە مێژوودا، که هێشتا کاریگەرییە ئازاربەخشەکانی لە ویژدان و یادەوەریی گهلهکهماندا ئامادەن."
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم:
هێشتا دەرهاوێشتە و لێکەوتەکانی کۆمەڵکوژیی ئەنفال هەر ماون
مەسروور بارزانی پابەندبوونی حکوومەت بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی ئەنفالکراوان و شەهیدانی کوردستان دووپات دەکاتەوە و بە پێویستیشی دەزانێت، حکوومەتی فیدراڵی قەرەبوویان بکاتەوە.
-
مەسعوود بارزانی: ئەنجامدەرانی ئەنفال کەوتنە زبڵدانی مێژوو
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی ئەنفالەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: "تاوانباران کەوتنە زبڵدانی مێژوو، بەڵام برین و ئاسەواری ئەو جینۆساید و زووڵمە هێشتا ماون و ساڕێژ نەکراون."
-
ئەحمەد شەرع بەسەردانێکی فەرمی لە ئیماراتە
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا بە یاوەری وەزیری دەرەوە گەیشتە ئیمارات و لەلایەن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە پێشوازیی لێ کرا.
-
لە گەڕەکەکانی حەلەب؛
خاڵی پشكنینی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق دانرا
خاڵەكانی پشكنینی گەڕەكەكانی سەر ڕێگەی عەوار و سكای نێوان هەر دوو گەڕەكەكە و گەڕەكەكانی دیكەی حەلەب لا بران و خاڵی هاوبەشی ئەمنی لەجێگای دانرا.
-
پەروین بوڵدان:
چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی مانگی حوزەیران پرۆسەی چارەسەر بەتەواوی سەربکەوێت
پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمرالی لە کۆنفرانسێک لە ئیتاڵیا باسی لە کۆبوونەوەیێکی دیکە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد تاکۆتایی مانگی حوزەیران.
-
دواى دەستلەکارکێشانەوەى حەسەن تۆران:
محەمەد سەمعان بە سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق هەڵبژێردرا
دواى دەستلەکارکێشانەوەى حەسەن تۆران، لە سەرۆکایەتیی بەرەی تورکمانیی عێراق، محەمەد سەمعان ئاغا ئۆغڵو، بە سەرۆکی بەرەکە هەڵبژێردرا.
-
پێنجەمین میکانیزمى ئەمنیى باڵاى عێراق و تورکیا بەڕێوەچوو
پێنجەمین کۆبوونەوەى میکانیزمى ئەمنیى باڵاى عێراق و تورکیا لە ئانتاڵیا بەڕێوەچوو و هەردوولا داوایان کرد رێز لە سەروەرىی و پارێزراوى خاکى وڵاتانی دراوسێ بگیردرێت.