مه‌رجی به‌ره‌ی تورکمانی بۆ به‌شداربوون له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق به‌شداری کردنی نوێنه‌ره‌کانی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک مه‌رجدار ده‌کات به‌ گۆڕینی سه‌رۆکی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن تووران له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ "الغدپرس"ی وتوووه‌: ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌ ڕێگای پێداگری کردن له‌سه‌ر به‌شداریی خه‌ڵکی که‌رکووک له‌ گشتپرسیی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی له‌ ڕێگای جووڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵکی که‌رکووکه‌وه‌ داوه‌.

ناوبراو زیادیشی کردوووه‌: به‌شداری کردنی ئه‌ندامانی تورکمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا به‌ستراوه‌ به‌ گۆڕینی ڕێبوار تاڵه‌بانییه‌وه‌.

تووران جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌: به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق داوای سه‌رۆکێکی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

News Code 9993

Your Comment

You are replying to: .
captcha