سه‌رکرده‌ عێراقییه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌ی گفتوگۆی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر کۆ ده‌بنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری عێراق باسی کۆبوونه‌وه‌ی سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی عێراق ده‌کات له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیویه‌تی: پرسی جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌که‌ی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق گه‌شتۆته‌ قۆناغێکی باش و سه‌رۆکی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی عێراق بڕیاره‌ حه‌فته‌ی داهاتوو به‌ مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر کۆ ببنه‌وه‌.

عه‌لیاوی زیادی کردوووه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پاش ئه‌و دانیشتنه‌ ئاماده‌ بوونی خۆی بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یێنێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9990

Your Comment

You are replying to: .
captcha