هه‌رێم به‌ مه‌رجه‌کانی عێراق بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ ڕازی بوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی چالاکییه‌ تایبه‌ته‌کانی دووه‌م له‌ سوپای عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ هه‌رێم به‌ مه‌رجه‌کانی حکوومه‌تی عێراق ڕازی بوووه‌ بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له ‌نێویاندا و ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی چالاکییه‌ تایبه‌ته‌کانی دووه‌م له‌ سوپای عێراق له‌ توویتێکدا نووسیویه‌تی: "هه‌رێمی کوردستان ڕازی بوووه‌ به ‌مه‌رجه‌کانی حکوومه‌تی عێراق بۆ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ له ‌نێویاندا و ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا."

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: "ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی ده‌بێت له‌ هه‌موو ناوچه‌کانی عێراقدا بێت واتا له ‌زاخۆوه‌ تا فاو."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9984

Your Comment

You are replying to: .
captcha