٢ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٠:٥٣
ساڵی داهاتوو ئاو و کارەبا و غاز گران نابێت

بەشی ئێران- وتەبێژی کۆمیسیۆنی بودجە لە پەڕلەمان دەڵێت: بەگوێرەی یاسای پەسەندکراوی نێو ئەو کۆمیسیۆنە نرخی ئاو و کارەبا و غاز لە ساڵی 97دا زیاد ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی ئەسغەر یۆسف نەژاد لە هەواڵی کتژمێر 9ی شەوی میدیای فەرمیی ئێراندا سیاسەتی گشتیی پڕۆژەیاساس بودجەی ساڵی 97 لەگەڵ ڕاستییەکانی کۆمەڵگا و توانای ئابووریی هاووڵاتییان لێک دەرێت و بەو پێیە هەڵدەسەنگێندرێت و بڕیار نییە نرخی ئاو و کارەبا و غاز لە ساڵی 97دا زیاد بکات.

ناوبراو سەبارەت بە داهاتی دەوڵەت لە ساڵی 97دا گوتیشی بەگوێرەی پڕۆەیاسای پێشنیار کراوی دەوڵەت کۆی داهاتی نەوت 101 هەزار ملیار تمەنە کە بڕی 32 لە سەدی ئەو داهاتە (16 ملیار تمەن)ی دەڕژێتە سندووقی گەشەپێدانەوە.

ناوبراو سەبارەت بە داهاتی دەوڵەت لە ڕێگای باجی یاسایییش دوا و لە بارەی پێدانی قەرزی بانکیشەوە وتی: بڕیارە لە بودجەی ساڵی 97دا 76 هەزار ملیار تمەن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان بکرێت.

شیاوی ئاماژەیە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 97 لەلایەن دەوڵەتەوە ئاراستە کراوە و پاش دیراسەکرانی لە کۆمیسیۆنی پلان دانان و بودجە، مانگی ڕێبەندان بۆ پەسەند کرانی دەبرێتە پەڕلەمان.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9981

Your Comment

You are replying to: .
captcha