بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یامێکی بە بۆنەی سه‌ری ساڵی زایینی باسی له ساڵی 2017 و كارنامه‌كانی ساڵی ئایندهی توركیا كرد و له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی PKK و فه‌تۆوه گوتی: لە ساڵی ٢٠١٧دا، هەنگاوی زۆر گرنگمان ناوە لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەروویانەوە فەتۆ و PKK، بە تایبەتی لە رووی ئابوورییەوە رووبەڕووی هێرشی جددی بووینەوە. شکور بە تێگەیشتووی گەلەکەمان و بە توانایی حکوومەتەکەمان و بە پشتیوانی دۆستەکانمان شکستمان بەو هێرشانە هێنا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌م جۆره باسی له هه‌ڵبژاردنی گشتی كه بڕیاره 2019 به‌ڕێوه‌بچێت كرد: مانگی مارچی ٢٠١٩ هەڵبژاردنی خۆجێی ئەنجام دەدرێت و مانگی نۆڤیمبێری هەمان ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری ئەنجام دەدرێت، ئەمەش لە روانگەی داهاتووی وڵاتەکەمان هەستیاری گرنگی هەیە. چاوەڕێی رێگانیشاندان و بە پیرەوە هاتنی هاووڵاتییانمان دەکەم بە گڕوتین، ئامانج و وزەوە لە پێناو داهاتووی وڵات و گەلەکەمان بۆ تیمەکان.
ناوبراو درێژەی دا: دەبێت وریا بین بەرامبەر هاندانەکان لەو قۆناغە هەستیارە و هەرگیز رێگە نەدەین بەوانەی لە پێناوی حسابی سیاسی‌دا دەیانەوێت بکەوینە گیانی یەکتر.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: دەزانین کە ساڵی داهاتوو لە ناوخۆ و دەرەوە پێشهاتی زۆر گرنگ چاوەڕوانمان دەکەن. بۆ بەهێز کردنی وڵاتەکەمان لە هەموو بوارێک‌دا، بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کێشە نوێیانەی لە نێو پشتیوانی و هەماهەنگی دەوڵەتگەل رووبەڕوومان دەبنەوە شەو رۆژ کار دەکەین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها باسی له پرسی قودسیش كرد و گوتی: پرسی قودس كراوه‌ته بابه‌تێک بۆ تاقی كردنهوهیێكی نوێ بۆ موسڵمانانی وڵاته‌كه‌مان و ناوچه‌كه و سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا، جگه له ئیسرائیل له هیچ وڵاتێک په‌سه‌ند نه‌كراوه. به پێچه‌وانه‌وه له ده‌رگای پێشهاتێكی ئه‌رێنیی داوه بۆ راگه‌یاندنی قودس وه‌ک پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستین. سوپاسی هه‌موو گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته بوێرانه‌ی له‌مباره‌وه نیشانیان داوه.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment