بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو بارەیەوە ئاژانسی فورات نیووز بڵاوی كردۆتەوە، رۆژی 29-12 لە دژی بارەگای سوپای توركیا لە كانی ماسی لە زاخۆ هێرشێک ئەنجام دراوە، بەڵام ئاشكرا نەكراوە لە لایەن كێوە كراوە، تەنها ئاماژە بەوەكراوە هێزێک ئەو هێرشەی ئەنجام داوە و نامەیێكیان جێهێشتوە كە لە سەری نووسراوە تۆڵەی مەخموورە
بەپێی ئاژانسەكە، لەو هێرشەدا 11 سەرباز كوژراون و حەوتی دیكەش بریندار بوون، هەروەها تانكێک تێكشكێنراوە.
بنكەی سەربازیی سوپای توركیا لە كانی ماسی ساڵی 1995 بنیات نراوە و بە یەكێک لە بنكە سەربازییەكانی توركیا دادەنرێت لە خاكی هەرێمی كوردستاندا.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment