١ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٥:٣٦
لە زاخۆ 11 سەربازی سوپای توركیا كوژران

بەشی تورکیا- بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، بارەگایێكی سوپای توركیا لە كانی ماسی نزیک زاخۆ دەكرێتە ئامانجی هێرشێكی سەربازی و 11 سەرباز دەكوژرێن و حەوتی دیكەش بریندار دەكرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو بارەیەوە ئاژانسی فورات نیووز بڵاوی كردۆتەوە، رۆژی 29-12 لە دژی بارەگای سوپای توركیا لە كانی ماسی لە زاخۆ هێرشێک ئەنجام دراوە، بەڵام ئاشكرا نەكراوە لە لایەن كێوە كراوە، تەنها ئاماژە بەوەكراوە هێزێک ئەو هێرشەی ئەنجام داوە و نامەیێكیان جێهێشتوە كە لە سەری نووسراوە تۆڵەی مەخموورە

بەپێی ئاژانسەكە، لەو هێرشەدا 11 سەرباز كوژراون و حەوتی دیكەش بریندار بوون، هەروەها تانكێک تێكشكێنراوە.

بنكەی سەربازیی سوپای توركیا لە كانی ماسی ساڵی 1995 بنیات نراوە و بە یەكێک لە بنكە سەربازییەكانی توركیا دادەنرێت لە خاكی هەرێمی كوردستاندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9958

Your Comment

You are replying to: .
captcha