باشترین داهێنان و دۆزینه‌وه‌ زانستییه‌كانی 2017

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- له‌ ساڵی 2017دا چه‌ند داهێنانێک له‌ بواری پزیشكی و ته‌كنه‌لۆجیا دۆزرانه‌وه كه‌ گرنگترینیان چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شه‌له‌ل ده‌ماغ بوو.

یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ركردنی شه‌له‌ل ده‌ماغ

زاناكان توانییان سه‌ركه‌وتوو بن له‌ چاندنه‌وه‌ی چه‌ند خانه‌یێک له‌ ناو ده‌ماغدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی جووڵه‌ی ماسوولكه‌كانی ده‌موچاو كه‌ به‌هۆی شه‌له‌ل ده‌ماغه‌وه‌ دروست ده‌بێت.

دووه‌م: دروستكردنی بارهه‌ڵگری خودڕه‌و

زانایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا و ئه‌ندازیارانی میكانیكی توانییان تایبه‌تمه‌ندی خودڕه‌وه‌ی بۆ لۆرییه‌كان زیاد بكه‌ن كه‌ له‌ شه‌قامی ئۆتۆباندا ده‌ڕۆن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێره‌كانیان ده‌توانن بۆ چه‌ند ماوه‌یێک پشوو بده‌ن، له ‌كاتێكدا بارهه‌ڵگره‌كان خۆیان ده‌ڕۆشتن.

سێیه‌م: پێدانی نرخی شتومه‌ک له‌ ڕێگه‌ی ده‌موچاوه‌وه‌

وڵاتی چین بۆ یه‌كه‌م جار سیسته‌می پێدانی نرخی كرده‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ بۆ كارمه‌نده‌ حكوومییه‌كان ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی ڕۆخساری كه‌سه‌كانه‌وه‌.

چواره‌م: دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یێكی هاوشێوه‌ی زه‌وی

فیزیكزان و زاناكانی بواری گه‌ردووناسی هه‌ساره‌یێكیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌پێی زانیارییه‌ ده‌ستكه‌وتوووه‌كان ڕه‌نگه‌ هۆكاره‌كانی ژیان تێدا بێت له‌وانه‌ وه‌ک ئاو و ئۆكسجین و پله‌ی گه‌رمی گونجاو.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9956

Your Comment

You are replying to: .
captcha