یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ركردنی شه‌له‌ل ده‌ماغ
زاناكان توانییان سه‌ركه‌وتوو بن له چاندنه‌وه‌ی چه‌ند خانه‌یێک له ناو ده‌ماغدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی جووڵه‌ی ماسوولكه‌كانی ده‌موچاو كه به‌هۆی شه‌له‌ل ده‌ماغه‌وه دروست ده‌بێت.
دووه‌م: دروستكردنی بارهه‌ڵگری خودڕه‌و
زانایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا و ئه‌ندازیارانی میكانیكی توانییان تایبه‌تمه‌ندی خودڕهوهی بۆ لۆرییهكان زیاد بكه‌ن كه له شه‌قامی ئۆتۆباندا ده‌ڕۆن و به‌و هۆیه‌شه‌وه شۆفێره‌كانیان ده‌توانن بۆ چه‌ند ماوه‌یێک پشوو بده‌ن، له كاتێكدا بارهه‌ڵگره‌كان خۆیان ده‌ڕۆشتن.
سێیه‌م: پێدانی نرخی شتومه‌ک له ڕێگه‌ی ده‌موچاوه‌وه
وڵاتی چین بۆ یه‌كه‌م جار سیسته‌می پێدانی نرخی كرده بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه بۆ كارمه‌نده حكوومییه‌كان ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ڕۆخساری كه‌سه‌كانه‌وه.
چواره‌م: دۆزینه‌وه‌ی ههسارهیێكی هاوشێوه‌ی زه‌وی
فیزیكزان و زاناكانی بواری گه‌ردووناسی ههسارهیێكیان دۆزییه‌وه كه به‌پێی زانیارییه دهستكهوتوووهكان ڕه‌نگه هۆكاره‌كانی ژیان تێدا بێت له‌وانه وه‌ک ئاو و ئۆكسجین و پله‌ی گه‌رمی گونجاو.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment